عەلی حەمەساڵح: لە سلێمانی کەمترین کاتژمێر کارەبای نیشتمانی هەیە

عەلی حەمەساڵح رایگەیاند، پارێزگای سلێمانی 750 مێگاوات کارەبای نیشتمانی پێدەدرێت، بەڵام 833 مێگاوات دەفرۆشرێتە موسڵ و کەرکوک.

عەلی حەمەساڵح پەرلەمانتاری کوردستان رایگەیاند، “تاوەکو 23 ی ئەم مانگە کاتژمێرەکانی پێدانی کارەبا بە تێکڕا لە 24 کاتژمێردا، لە سلێمانی 8:19 خولەک بووە، لە هەولێر 11:13خولەک بووە، لە دهۆک 11:24خولەک بووە و لە گەرمیان 13:17 خولەک بووە”.

ئاماژەی بەوەش کرد، “دوێنی لە سلێمانی تێکڕا کارەبای نیشتمانی کەمتربووەوە بۆ شەش کاتژمێر و هەندێک ناوچەش پێنج کاتژمێر، هۆکاری سەرەکی ئەمەش بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە کە پشکی سلێمانی لە 900 مێگاواتەوە بۆ 750مێگاوات کەبووەتەوە”.

باسیلەوەشکرد، “گرفتەکە لەوەدایە پێشتر لە هەرێمی کوردستانەوە 430 مێگاوات دەفرۆشرایە کەرکوک و موسڵ، ئێستا کراوە 833 مێگاوات، ئەو کارەبایەی دەدرێتە سەرجەم شارەکانی هەرێمی کوردستان دوو هەزار و 674 مێگاواتە، بەڵام ئەوەی دەفرۆشرێتە موسڵ و کەرکوک 833 مێگاواتە”.

 

بابەتی پێشتر

لەبارەی کاتی کارکردنیان هۆشداری بە بریکارەکانی دابەشکردنی خۆراک

بابەتی دواتر

هۆکاری دواکەوتنی ناردنی پرۆژەیاسای بودجە بۆ ئەنجومەنی نوێنەران ئاشکراکرا

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share