وەزیری دەرەوەی یۆنان كونسوڵخانەی وڵاتەكەی لە هەولێر دەكاتەوە

پاش گەیشتنی بە بەغداد بڕیارە وەزیری دەرەوەی یۆنان سەردانی هەرێمی كوردستانیش بكات، سەرەڕای تاووتوێی پەرەپێدانی پەیوەندییە سیاسی و ئابورییەکانی نێوان یۆنان و هەرێم، بڕیارە کونسوڵخانەی وڵاتەكەی لە هەولێر بکاتەوە.

نیكۆس دندیاس، وەزیری دەرەوەی یۆنان ئەمڕۆ چوارشەممە 14ی تشرینی یەكەم گەیشتە عێراق و بڕیارە لەگەڵ فوئاد حسێن، وەزیری دەرەوە كۆببێتەوە.

بڕیاریشە دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ وەزیری دەرەوەی یۆنان لە ڕێگەی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێرەوە بگاتە هەرێمی کوردستان.

بەپێی کارنامەی سەردانەکەی، دندیاس لەگەڵ هەریەک لە نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان و مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان و مەسعود بارزانی، سەرۆكی پارتی دیموكراتی كوردستان كۆدەبێتەوە و دواتریش کونسوڵخانەی یۆنان لە هەولێر دەکاتەوە.

بەپێی زانیارییەکان، دندیاس لە دیدارەکانیدا لەگەڵ بەرپرسانی هەرێمی کوردستان دۆخی سیاسی و ئابوریی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە تاووتوێ دەکەن، هەروەها گفتوگۆ دەکەن لەبارەی پەرەپێدانی پەیوەندییە ئابورییەکانی نێوان یۆنان و هەرێمی کوردستان.

بابەتی پێشتر

ڕاوێژكارێكی كازمی: ڕەنگە نەتوانین تا 10 ساڵی دیكە هەڵبژاردن بكەین

بابەتی دواتر

وەزیری تەندروستیی هەرێم: بڕیار لە قەدەغەی هاتوچۆ نادرێت

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

قائیمقامیه‌تی سلێمانی فرۆشتنی هه‌نگوینی ساختە قه‌ده‌غه‌ده‌كات

له‌سه‌ر بنه‌مای وه‌ڵامی پشكنینه‌ ته‌ندروستییه‌كان قائیمقامیه‌تی سلێمانی فرۆشتنی هه‌نگوینی ساختە قه‌ده‌غه‌ده‌كات و دەشڵێت، له‌هه‌ر شوێنێك ده‌ستی به‌سه‌ردابگیرێت شوێنه‌كه‌…
Total
0
Share