سەرۆكی ئەمریكا رایدەگەیەنێت، لە نزیكترین كاتدا تانك و زرێپۆش دەدەنە ئۆكرانیا و پوتین ناچار دەكەین رووبەڕووی ئەوروپایەكی بەهێز ببێتەوە.
جۆ بایدن سەرۆكی ئەمریكا رایگەیاند، “لە نزیكترین كاتدا 31 تانكی ئابرامز دەدەینە ئۆكرانیا و یەكێتیی ئەوروپا بە هەموو شێوەیەك پشتیوانیی ئۆكرانیا دەكات و وتیشی، ڤلادیمێر پوتین سەرۆكی روسیا ناچارە رووبەڕووی ئەوروپایەكی بەهێز ببێتەوە”.
ئاماژەی بۆ ئەوەش كرد، ئێمە وەكو ئەمریكا و هاوپەیمانان بە هەموو شێوەیەك هاوكاریی سەربازیی ئۆكرانیا دەكەین رێگا بە دەستدرێژییەكانی روسیا بۆ سەر ئۆكرانیا نادەین.