سەرۆکی نەمسا لە سەگەکەی سەرۆکی مۆڵدۆڤا خۆش دەبێت

دوای ئەوەی هێرشی کردە سەری، سەرۆکی نەمسا لە سەگەکەی سەرۆکی مۆڵدۆڤا خۆشبوو و رایگەیاند، “بەهۆی زۆری خەڵکەوە هەستی بە مەترسی کردووە”.

ئەلێکساندەر ڤان دێر بێلن، سەرۆکی نەمسا، دوای ئەوەی سەگەکەی مایا ساندو، سەرۆکی مۆڵدۆڤا، هێرشی دەکاتە سەر ئاماژەی بەوە کرد، لەوە تێگەشتووە کە بۆچی سەگەکە ئەو کارەی کردووە و دەڵێت، “هەستی بە مەترسی کردووە چونکە لەلایەن خەڵکێکی زۆرەوە دەورە درابوو”.

رووداوەکە کاتێک روویداوە کە ئەو دوو سەرۆکە لە گۆڕەپانی بینای ئیدارەی سەرۆکایەتی مۆڵدۆڤادا بە پێ دەڕۆشتن و گفتوگۆیان دەکرد، لەناکاو ئەو سەگە هێرشی کردووەتە سەر سەرۆکی نەمسا و دەستی بریندار کردووە.

لای خۆیەوە سەرۆکی مۆڵدۆڤا داوای لێبوردنی لە سەرۆکی نەمسا کرد، هاوکات سەرۆکی نەمسا دواتر دیارییەکی پێشکەشی سەگەکە کرد و ئەوەی خستەڕوو ئەو سەگی خۆشدەوێت.

بابەتی پێشتر

ئاسایشی هەرێم دەستگیرکردنی پێنج گروپ و تاقمی مەترسیداری راگەیاند

بابەتی دواتر

پێشانگایەکی فۆتۆگرافیی تایبەت بە کوردانی خۆراسان لە سلێمانی دەکرێتەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share