دوایین گۆڕانكارییەكانی قەرەباغ

دیمەنێك لە شەڕی ئەرمینیا و ئازەربایجان لە قەرەباغ

شەڕ و پێكدادان لەنێوان هێزەكانی ئەرمینیا و ئازەربایجان لە ناوچەی قەرەباغ دا بەردەوامن و ئەمریكا و فەرەنسا و ڕوسیا هەڵوێست دەنوێنن.

ئەمڕۆ پێنجشەممە 1ی تشرینی یەكەم، هێزەكانی كۆماری قەرەباغ (كە لە ڕووی نێودەوڵەتییەوە وەك دەوڵەت دانی پێدا نەنراوە) ڕایانگەیاند، هێلیكۆپتەرێكی سوپای ئازەربایجان لەلایەن هێزەكانیانەوە خراوەتەخوارەوە.
ڕوونیشیانكردەوە كە “هێلیكۆپتەرەكە كەوتووەتە خاكی ئێرانەوە و ئەوەش بە بێ هیچ مەبەستێك بەرامبەر بە ئێران بووە و تەنها ئامانجیان خستنەخوارەوەی هێلیكۆپتەرەكە بووە.”
لای خۆیەوە وەزارەتی بەرگریی ئازەربایجان ڕایگەیاند، “هەواڵی خستنەخوارەوەی هێلیكۆپتەرێكی سوپای ئازەربایجان هیچ بنەمایەكی نییە و دوورە لە ڕاستییەوە.”

سەرۆكی ئەرمینیا: قەوقاز دەبێتە سوریا
لە چاوپێكەوتنێكیدا لەگەڵ كەناڵی ” cnbc middle east”دا، ئەرمین سركیسیان سەرۆكی ئەرمینیا هۆشداری دا لە بوونی قەوقاز بە سوریایەكی تر و وتی، “ئەگەر بارودۆخی قەرەباغ بەوشێوەیە بەردەوام ببێت، ئەوا كێشەیەكی نوێ لەبەردەم كۆمەڵی نێودەوڵەتییدا سەرهەڵدەدات، ڕەنگە سوریایەیەكی نوێ لە قەوقاز دا ببینین.”
ئەمریكا و ڕوسیا و فەرەنسا: دەستبەجێ شەڕ ڕابگرن و گفتوگۆبكەن
لە سەرەتای سەرهەڵدانەوەی شەڕی نێوان ئەرمینیا و ئازەربایجان دا لە 27ی مانگی ئەیلولی ڕابردووەوە تا ئێستا، یەكەمجارە وڵاتانی زلهێز بێنەدەنگ و كاردانەوە بنوێنن، بە جۆرێك ئەمڕۆ پێنجشەممە 1ی تشرینی یەكەم، سەرۆكەكانی هەریەك لە ئەمریكا و ڕوسیا و فەرەنسا داوای ڕاگرتنی شەڕیان كرد.

دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ئەمریكا، ڤلادیمیر پوتین سەرۆكی ڕوسیا و ئیمانوێل ماكرۆن سەرۆكی فەرەنسا لە ڕاگەیاندراوێكی هاوبەشدا كە كریملین بڵاویكردووەتەوە، داوایان لە ئەرمینیا و ئازەربایجان كرد “دەستبەجێ شەڕ ڕابگرن و گفتوگۆی بێ مەرجی پێشوەختە دەستپێبكەن.”
ڕوسیا بەرامبەر دەستوەردانی توركیا هاتەدەنگ
جگە لەو وڵاتانە، پێشتر تەنها توركیا بەشێوەیەكی فەرمی و ئاشكرا دەستی لەو پێشهاتانەی نێوان ئەرمینیا و ئازەربایجان دا وەردابوو، بەتایبەت دوای ئەوەی لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا ئەرمینیا ڕایگەیاندبوو كە حكومەتی توركیا، چەكداری عەرەبی لە سوریاوە گواستووەتەوە بۆ ناوچەی قەرەباغ بۆ ئەوەی هاوشانی هێزەكانی ئازەربایجان، شەڕی هێزەكانی ئەرمینیا بكەن.
لە نوێترین كاردانەوەدا بەرامبەر بەو ڕووداوە، ڕوسیا نیگەرانیی خۆی دەربڕی و حكومەتی ئەو وڵاتە ڕایگەیاند، “ناردنی چەكدار لە سوریاوە بۆ قەرەباغ، وادەخوازێت بە ئاگادارییەوە مامەڵەی لەگەڵدا بكرێت.”
بابەتی پێشتر

دوو کەس بە تۆمەتی تێوەگلانیان لە هێرشە موشەکییەکانی سەر هەولێر دەستگیرکراون

بابەتی دواتر

تمەن شكا... دابەزینێكی پێوانەیی نوێی تۆماركرد

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share