ئەمڕۆ لە گوندێكی سنووری ئیدارەی ڕاپەڕین بەهۆی ئاگری غازەوە ماڵێك سووتا
بنكـەی بەرگـریی شـارسـتانیی سەروچاوە لە راگەیەندراوێكدا بڵاویكردەوە، “كاتژمێر 12ی ئەمڕۆ چوارشەممە لە ڕووداوێكی ئاگركەوتنەوە ئاگاداركراینەوە”.
لە راگەیەندراوەكەدا هاتووە، دوای گەیشتنی تیمەكەمان بۆ گوندی مەلۆكە لە ناحیەی بێتواتە توانرا ئاگرەكە كۆنتڕۆڵبكرێت.
ئاماژە بۆ ئەوەش كراوە، بەپێی لێكۆڵینەوە سەرەتاییەكان دەركەوت ڕووداوەكە، بەهۆی ئاگری غازەوە بووە، كە لە ڕووداوەكەدا بەشێكی زۆری ماڵەكە سووتاوە و زیانی گیانی نەبووە.