فراكسیۆنەكانی یەكێتی و پارتی لەسەر پێشمەرگە كاكەییەكە هاتنەدەنگ

هەر یەکە لە فراکسیۆنەکانی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان و پارتی دیموكراتی كوردستان لەبارەی ئەو “سووكایەتییە”ی کە بە پێشمەرگە کاکەییەکە کرا ڕاگەیەندراوێکی هاوبەشیان بڵاوکردەوە و سەرکۆنەی ئەو کارەیان کرد و داواش دەکەن بەبێ سزا تێنەپەڕێت.

هەردوو فراكسیۆنی یەكێتی و پارتی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە ڕاگەیەندراوەكەیاندا ئاماژەیان بەوەكردووە، “ئەو كارەی بەرامبەر پێشمەرگەكە كراوە، بێڕێزییە لە دژی پیرۆزییەکانی کاکەییەکان و پێشێلکارییەکی ئاشکرای ئازادی و مافەکانی مرۆڤە و دژی پێکەوەژیان و ئاشتەواییە”.

هەروەها سەرکۆنەی ئەو سووكایەتییە دەكەن و داواش دەکەن ئەو کارەی گرووپەکەی حەشدی شەعبی بە بێ سزادانی بکەرانی تێنەپەڕێت و بە زوویی لێکۆڵینەوە لەو ڕووداوە بکەن کە بەرامبەر بەو پێشمەرگەیە کراوە، بە تووندیش سزای بکەرانی ڕووداوەکە بدرێت، ئەو جۆرە ڕووداوانە دووبارە.

دوێنێ چەند چەکدارێکی حەشدی شەعبی لە پێشمەرگەیەکی کاکەیی دەدەن و سەر و سمێڵی دەتاشن، ئەوەش ناڕەزایی کاکەییەکانی بەدوای خۆیدا هێناوە.

بابەتی پێشتر

هەپەگە: تۆڵەی قوربانیيانی كۆمەڵكوژییەكەی زاخۆمان كردەوە

بابەتی دواتر

کریستیانۆ مکوڕە و یەک ڕێگەچارەی ماوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share