هێرشێك بە چەقۆ لە ئەڵمانیا قوربانیی لێدەكەوێتەوە

بەهۆی هێرشێك بە چەقۆ لە شەمەندەفەرێكی ناوخۆیی ئەڵمانیادا دوو كەس گیانیان لەدەستدا و پێنجی دیكە برینداربوون.

ئەو شەمەندەفەرەی رووداوەكەی ئەمڕۆی تیایدا روویداوە لە شاری كیل-ەوە بەرەو هامبۆرگ لە باكووری ئەڵمانیا لەڕێگادا بووە.

بەپێی وتەی زابینا زۆترلین، وەزیری ناوخۆی ویلایەتی شلیزفیگ هۆلشتاین لە ئاكامیدا دوو كەس گیانیان لەدەستداوە و پێنجی دیكە برینداربوون، دوای ئەوەی پیاوێك بە چەقۆ پەلاماری گەشتیارانی ناو شەمەندەفەرەكەی داوە.

بەپێی وتەی پۆلیس، هێرشكارەكە دەستگیركراوە و تائێستا هۆكار و پاڵنەری پەلاماردانەكەی نەزانراوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

کەنەدا ئاسانکاری لە پێدانی مافی پەنابەرێتی لە وڵاتەکەی بۆ هاوڵاتییانی ئەم وڵاتە دەکات

حکومەتی کەنەدا بڕیاریدا رێوشوێنەکانی پێدانی مافی پەنابەرێتی بۆ هاوڵاتییانی ئێرانیی نیشتەجێی وڵاتەکەی ئاسان بکات. حکومەتی کەنەدا لە راگەیەندراوێکدا…
Total
0
Share