لە هەولێر ئۆتۆمبێلێك لە دوو ژنی دا و یەكێكیان گیانیلەدەستدا

لەبەردەم گوندی لوبنانی لە شاری هەولێر ئۆتۆمبێلێك بە خێراییەكی زۆر لە دوو ژنی دا و یەكێكیان گیانیلەدەستدا و ئەوەی دیكەیان برینداربووە و رەوانەی نەخۆشخانە كراوە.

سەرچاوەیەك لە نەخۆشخانەی فریاكەوتنی رۆژئاوای شاری هەولێر بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، كاتژمێر 2ی شەو ئۆتۆمبێلێك لە بەردەم گوندی لوبنانی بە خێراییەكی زۆر لە دوو ژنی داوە كە بەهۆیەوە یەكێكیان گیانیلەدەستدا و ئەوەی دیكەیان برینداربووە و لە ئێستادا لە ژێر چاودێریی پزیشكیدایە.

ئاماژەی بۆ ئەوەش كرد، دوای رووداوەكە شۆفێرەكە هەڵاتووە و تائێستا دەستگیرنەكراوە.

بابەتی پێشتر

عێراق و توركیا بڕیاری كۆتایی لەبارەی نەوتی هەرێمی كوردستانەوە دەدەن

بابەتی دواتر

پەرلەمانتارێك: هەرێم پابەندبێت هاوشێوەی عێراق 30 رۆژ جارێك مووچە دەدرێت

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share