لە سنووری سلێمانی تیرۆریستێک دەستگیرکرا

بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی رۆژئاوای سلێمانی دەستگیرکردنی تیرۆریستێکی راگەیاند کە بەشداربووە لەچەندین کاری تاوانکاریدا.

بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی رۆژئاوای سلێمانی ئەمڕۆ چوارشەممە بڵاویکردەوە، “پاڵپشت بەبڕیاری دەزگای ئاسایشی هەرێمی کوردستان، رەزامەندی دادوەر لەسەر بنەمای زانیاری هەواڵگری و بەدواداچوون هێزەکانمان بە هاوکاری  ئۆپەراسیۆنی ئاسایشی سلێمانی، تیرۆریستێک دەستگیرکراکە بەشداربووە لە ئەنجامدانی چەندین کردەوەی دژ بەبمرۆڤایەتی”.

ئاماژەی بەوەش کرد، “تیرۆریستی دەستگیرکراو بە ناوی (ع ، ق ، م) لە ساڵی 2014 پەیوەندی بە تیرۆریستانی داعشەوە کردووە و بەیعەتی بە تیرۆریستی  کوژراو(مصعب محمود عبدالعزیز )داوە و بەشداری شەڕەکانی ناحیەی ئامرلی و سلێمانبەگی کردووە، لە ساڵی 2015 چووتە سنووری قەزای حەویجە و بەشداری چەندین کردەوەی تیرۆریستی کردووە و چەند جارێکیش بەسەختی بریندربووە”.

ئاشکراشیکرد، “ئەو تاوانبارە لەساڵی 2018 گواسراوەتەوە سنوری قۆری چای لەنێوان دووزخورماتوو – کفری  وەک چەکداری شەڕکەر هێڵراوەتەوە و شەوی18 /19 ی ئەم مانگە هاتووەتە سنووری بەڕێوەبەرایەتیمان بەمەبەستی هەڵهاتنی بۆ دەرەوەی هەرێم، بەڵام هەمان شەو لەسەر بنەمای بەدواداچوون دەستگیرکرا و رووبەڕووی یاسا کرایەوە”.

 

بابەتی پێشتر

خۆپیشاندان دژی بەرزبوونەوەی بەهای دۆلار دەستیپێكرد

بابەتی دواتر

سەگە بێلانەکانی دەربەندیخان دەبرێنە دەرەوەی شارەکە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share