ئاسایشی ڕۆژئاوای سلێمانی دەستگیرکردنی باندێکی دزی ڕاگەیاند

ئاسایشی ڕۆژئاوای سلێمانی دەستگیرکردنی چەند کەسێکی ڕاگەیاند کە باندی دزیان پێکهێنابوو و لە چەند گەڕەکێکیش تاوانی دزییان ئەنجامدابوو.

بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی ڕۆژئاوای سلێمانی ڕایگەیاند، “بەمەبەستی پاراستنی سەر و ماڵی هاوڵاتییان لە دوو کردەوەی جیاوازدا چوار تۆمەتبار دەستگیرکران”.

ئاشکراشیکرد، “سێ لەتۆمەتبارەکان بەنای (د ، و ،ع) و(م ، ج ، ح ) و (ھ ، ھ، ئ)  دانیشتووی ناحیەی تەکیەی کاکەمەندن ، باندێکێ دزیکرنیان پێکهێنابوو ، لە شاری سلێمانی لە مزگەوتی ڕەحمان لەگەڕەکی کانی کوردە، لە مزگەوتی فیردەوس لەگەڕەکی ڕاپەڕین لە شوێنێکی فرۆشتنی چیمەنتۆ و چەو و لم کە خاوەنداریەتیەکەی دەگەڕێتەوە بۆ مامی یەکێک لەتۆمەتبارەکان ، لەگەڵ دزینی ماتۆڕسکیلی هاوڵاتییان، لەکاتی لێکۆڵینەوەدا یەکێک لەتۆمەتبارەکان ئاشکرای کرد لەلایەن تۆمەتبار (ھ ، ھ ، ئ) دەستدرێژی سێکسی کراوەتە سەری “.

ئاماژەی بەوەشکرد، ” لە کردەوەیەکی دیکەی هێزەکانمان لە بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی ڕۆژئاوای سلێمانی تۆمەتبارێکی دیکەیان بەناوی (ج ، ئ ، ج ) لە  گەڕەکی پیرادییەکانی ناحیەی شۆڕش  دەستگیرکرد ، کە هەستاوە بە دزینی ماتۆڕسکیلی هاوڵاتییان و پاش تەلەفکردن و پارچەپارچە کردنیان ویستوێتی لەبازاڕدا بیفرۆشێت”.

باسی لەوەشکرد، ” تۆمەتبارەکان سەرجەمیان لەسەر داوای یاسای هاوڵاتییان و بەبڕیاری دادوەری دادگەی لێکۆڵینەوە بەپێی ماددەکانی (446،393) لەیاسای سزادان ڕاگیراون لێکۆڵینەوە لەگەڵیاندا بەردەوامە”.

ئاسایشی ڕۆژئاوای سلێمانی دەشڵێت، “ماتۆڕسکیلێک و چەندین پارچەی ماتۆڕسکیل کە دزرابوون لەلایەن تۆمەبارەکانەوە و چەندین کەلوپەلی سەربازیش بەبڕیاری دادوەر لەلایەن هێزەکانمانەوە دەستیبەسەردا گیراوە”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

رووداوێكی هاتوچۆ لە گەرمیان گیانلەدەستدانی شۆفێرێكی لێكەوتەوە

لە رووداوێكی هاتوچۆدا لە گەرمیان شۆفێرێك گیانیلەدەستدا هاتوچۆی ناوچەكە دەڵێت، لەكاتی پێچكردنەوەدا كۆنتڕۆڵی لەدەستداوە. بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی گەرمیان رایگەیاند،…
Total
0
Share