سەگە بێلانەکانی دەربەندیخان دەبرێنە دەرەوەی شارەکە

قائیمقامیەتی قەزای دەربەندیخان لەبارەی سەگە بێلانەکانی شارەکەوە بڕیارێکی دەرکردووە و بەوپێیە، سەرجەم سەگە بێلانەکان لەلایەن تیمێکی تایبەتەوە کۆدەکرێنەوە و دەبرێنە دەرەوەی شارەکە.

لەوبارەیەوە پەیامنێری تۆڕی میدیایی ئێستا لە دەربەندیخان گواستییەوە، بەهۆی ئەوەی لە چەند رۆژی رابردوودا سەگە بێلانەکانی شارەکە پەلاماری چەند کەسێکیان داوە و برینداریان کردوون، بۆیە قائیمقامیەتی دەربەندیخان بڕیاریدا ببرێنە دەرەوەی شارەکە.

بەپێی بڕیارەکە لەلایەن تیمێکی تایبەتی قائیمقامیەتی دەربەندیخانەوە سەرجەم سەگە بێلانەکان دەگیرێن و کۆدەکرێنەوە، دواتر دەبرێنە دەرەوەی شار و بەرەڵا دەکرێن.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

عومەر گوڵپی: کارەبا لە رێگای غازی خۆمانەوە بەرهەمدەهێندرێت و نابێت بە نرخی بازرگانی بە هاوڵاتییان بدرێت

ئەندامێکی خولی پێشووی پەرلەمانی کوردستان رایگەیاند، کارەبا لە رێگای غازی خۆمان (هەرێمی کوردستان)ەوە بەرهەمدەهێندرێت، هەربۆیە نابێت بە نرخی…
زیاتر ببینە

ئەمینداری وەزارەتی پێشمەرگە: هیچ پاساوێك بۆ ئەم هێرشانە نییە جگە لە تێكدانی سەقامگیری و ئاڵۆزكردنی زیاتری دۆخی هەرێم

ئەمینداری وەزارەتی پێشمەرگە رایدەگەیەنێت، “هیچ پاساوێك بۆ ئەم ھێرشانە نییە جگە لە تێكدانی سەقامگیری و ئاڵۆزكردنی زیاتری دۆخی…
Total
0
Share