گوندێك بۆ 212ـیەمین جار خاپووركرا

چیرۆكی رووخاندنی گوندی عەراقیب لە فەڵەستین لە لایەن هێزەكانی ئیسرائیلەوە درێژەی هەیە، ئەمڕۆ بۆ 212ـیەمین جار خاپووركرا، چیرۆكێك كە رابردووی وای نیشاندەدات لە داهاتووشدا بەردەوامبێت.

گوندی “عەراقیب” لە باشووری فەڵەستینە و ماوەی دەیان ساڵە جێگەی ناكۆكیی فەڵەستینی و ئیسرائیلییەكانە، ئەمڕۆ سێشەممە بۆ 212ـیەمین جار لە لایەن هێزەكانی ئیسرائیلەوە خاپووركرا و هەردوولا خاكەكەی بە موڵكی خۆیان دەزانن.

عەراقیب لە 22 ماڵ پێكهاتووە و خانووەكانی لە دار و تەختە و پلاستیك و چادر دروستكراون، گوندەكە لەسەر ئەو زەوییانە بنیادنراوە كە بە 48 ناسراون و ساڵی 1948 لە كاتی دامەزراندنی دەوڵەتی ئیسرائیل-دا، كەوتوونەتە سنووری ئەو وڵاتەوە و فەڵەستینییەكان و ئیسرائیلییەكانیش بە خاكی خۆیانیانی دەزانن، ئەوەش وایكردووە ئیسرائیلییەكان جار دوای جار خاپووریبكەن و فەڵەستینییەكانیش هەموو جارێك گوندەكە بنیادبنێنەوە.

سەرباری ئەوەی لە هەفتاكانی سەدەی ڕابردوودا ئیسرائیل 1250 دۆنم زەویی داوەتەوە بە فەڵەستینییەكان، بەڵام ساڵی 2000 زنجیرەی خاپووركردنی گوندی عەراقیب دەستیپێكردووە و تا ئێستا بەردەوامە.

بابەتی پێشتر

وردەکاریی رووداوی کوشتنی ژن و پیاوێک لە ئاکرێ

بابەتی دواتر

سۆران عومەر: دانانی پارێزگاری بانکی ناوەندی لە لایەن سەرۆک وەزیرانەوە نایاساییە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share