زانایەکی ئەتۆمی ئێران کوژرا

بەپێی هەواڵێکی میدیا ئێران، ئەمڕۆ هەینی 27ی تشرینی دووەم، زانای بواری چەکی ئەتۆمی ئێرانی، بەناوی موحسین فەخری زادە لە ناوچەی ئابسەردی دەماوەند ‘تیرۆر’ کرا.

ئاژانسی هەواڵی فارس ڕایگەیاند، موحسین فەخری زادە، زانای ئەتۆمی ئێرانی بەهۆی تەقینەوەیەک و تەقە کردنەوە، لە شەقامی مستەفا خومەینیی ناوچەی ئابسەردی دەماوەند لە تاران بریندار بووە و دواتر هەوڵی چارسەرکردنی فەخری زادە و بریندارەکانی دیکە دراوە، بەڵام فەخری زادە گیانیلەدەستداوە.

بەپێی هەواڵەکەی فارس نیوز، سێ بۆ چوار کەسی دیکە لە تەقینەوەکەدا کوژراون کە بەپێی هەواڵەکەی فارس نیوز تەرمی ‘تیرۆریستەکان’ بوون.

بابەتی پێشتر

گەرمیان.. لە ڕوداوێکی هاتوچۆدا سێ کەس گیانیانلەدەستدا

بابەتی دواتر

زەریف لەسەر کوژرانی زانا ئەتۆمییەکەی ئێران ئیسرائیلی تۆمەتبار کرد

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ئاژانسی وزەی ئەتۆم لە ئایندەی چاودێریكردنی بەرنامە ئەتۆمییەكەی ئێران نیگەرانە

بەڕێوەبەری گشتیی ئاژانسی نێودەوڵەتیی وزەی ئەتۆم هۆشداریدا لە شکستهێنانی پرۆسەی چاودێریکردنی وێستگە ئەتۆمییەکانی ئێران و دووبارەبوونەوەی هەمان سیناریۆی…
Total
0
Share