وردەکاریی رووداوی کوشتنی ژن و پیاوێک لە ئاکرێ

درەنگانی شەوی رابردوو ژن و پیاوێک لە یەکێک لە گوندەکانی سنووری ئاکرێ کوژران پۆلیسی قەزاکەش رایگەیاند، ژن و پیاوەکە خزمی یەکترن.

رائید عیماد حسێن بەڕێوەبەری راگەیاندنی پۆلیسی ئاکرێ بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، “شەوی رابردوو کاتژمێر 2:10 خولەک، لە گوندی گربیشی سەر بە ناحیەی دینارتەی سەر بە قەزای ئاکرێ ژن و پیاوێک کوژران، کە تەمەنیان 34 ساڵە و خزمی یەکترن”.

ئاماژەی بەوەش کرد، “لە دوای رووداوەکە هەر زوو پۆلیس گەیشتە شوێنی رووداوەکە و و تەرمەکانیان گواستەوە بۆ نەخۆشخانەی گشتی ئاکرێ دواتر رەوانەی پزیشکی دادی دهۆک کران”.

باسیلەوەشکرد، “پەڕاوی لێکۆڵینەوە بۆ رووداوەکە کراوەتەوە، بەپێی لێکۆڵینەوە سەرەتاییەکان، ژن و پیاوەکە بەیەکەوە کوژراون و دۆسیەکەش پەیوەندی بە کێشەیەکی کۆمەڵایەتییەوە هەیە”.

بابەتی پێشتر

کەسێک بە تۆمەتی دزینی ئاڵتوونێکی زۆر دەستگیرکرا

بابەتی دواتر

گوندێك بۆ 212ـیەمین جار خاپووركرا

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share