دوا زانیارییەكان دەربارەی گرژییەكان و بارودۆخی سوریا

چوار رۆژ بەسەر گرژییەکانی سوریادا تێدەپەرێت، تا ئێستا زیاتر لە ‌‎300‌‏ کەس ‏کوژراون و دەیان کەسی دیکەش برینداربوون، عێراق و کۆمکاری عەرەبیش ئیدانەی ‏ئالۆزییەکان دەکەن. ‏

سەرەتای گرژی و ئاڵۆزییەکان، بەهێرشی گروپە چەکدارەکان دەستیان پێكرد دوای ئەوەی هێرشیان کردە سەر شاری حەلەب لە باكووری سوریا و بەشێکی ‏شارەکەیان کۆنترۆڵکرد.

رووداوەكان بەرەبەیانی چوارشەممەی رابردوو دەستیان پێكردووە و لەئێستادا گەیشتووەتە دەوروبەری “حەما”، چەكدارانی “دەستەی رزگاریی شام” بە یاوەریی چەند گروپێكی دیكە بەشدارن تیایدا و روون نییە كۆتاییەكەی بە چی دەگات.

شەڕ و رووبەڕووبوونەوەكان دۆخێكی نوێیان لە وڵاتەكەدا هێنایە ئاراوە، بەتایبەت لە حەلەب كە بەتەوای لەژێر دەسەڵاتی حكومەتی سوریادا بوو، لەدوای لەدەستدانی لەلایەن گروپە بەرهەڵسكارەكانەوە لە ساڵی 2016دا.

بەڵام دوێنێ هێزەكانی سوریای دیموكرات (هەسەدە) توانیان كۆنترۆڵی فڕۆكەخانەكانی حەلەب و كۆبرس بكەن‌ و، چەندین گوند و شارۆچكەی حافر تەلعەرن لە دەستی هێزە چەكدارەكان رزگاربكەن.

سوپای سوریا پێشتر رایگەیاند، كشانەوەی لە حەلەب بەمەبەستی ئامادەكارییە بۆ هێرشی پێچەوانە، بەڵام دەستەی رزگاری و گروپە هاوپەیمانەكانی توانییان پاش كۆنتڕۆڵكردنی بەشێكی زۆری حەلەب، دەست بەسەر چەند شارۆچكەیەك لە ریفی حەما-شدا بگرن، وەك ئەوەی روانگەی سوری بۆ مافەكانی مرۆڤ بڵاویكردووەتەوە.

بەپێی ئامارەكان تائێستا 327 كەس لە هەردوو بەرەی شەڕ كوژراون، سەرەڕای هاوڵاتییانی مەدەنی كە تائێستا ئامارێكی ورد لەبارەیانەوە نەزانراوە.

لەسەر ئاستی ناوچەكەش، عێراق و کۆمکاری عەرەبی، ئیدانەی ئاڵۆزییەکان دەکەن و داواکارن رێز لە وڵاتەکە ‏بگیرێت و هێرشەکان کۆتایی پێبێت.

ئەمە لەکاتێکدایە، سوریا لە لەدوای ساڵی ‌‎2011‌‏-ەوە رووبەرووی چەندین ‏گرژی و ئاڵۆزی و تەنانەت جەنگی ناوخۆییش بووەتەوە، کە بەهۆی ئەم رووداوانەوە ‏زیاتر لە ‌‎500‌‏ هەزار کەس گیانیان لەدەستداوە کە زۆرینەیان هاوڵاتی مەدەنین، ‏بەدەر لە ئاوارەبوونی زیاتر لە دوو ملیۆن کەس.‏

بابەتی پێشتر

نووسراوی سەر پانتۆڵەکەی پادشای مەغریب کاردانەوەی لێدەکەوێتەوە

بابەتی دواتر

کەشناسیی هەرێم: پلەی گەرمی روو لە بەرزبوونەوە دەکات

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ڕاپۆرتێکی ئەوروپی: حکومەتی تورکیا داعشی ڕاسپاردووە بۆ ئەنجامدانی تەقینەوە خوێناوییەکەی ئەنقەرە

ڕاپۆرتێکی ئەوروپی حکومەتەکەی رەجەب تەیب ئەردۆغان تۆمەتبار دەکات بە ڕاسپاردنی ڕێکخراوی داعش بۆ جێبەجێکردنی تەقینەوە خۆکوژییەکەی ئەنقەرە لە…
Total
0
Share