زیاتر لە 63 هەزار کەس بە تۆمەتی بێڕێزی بە ئەردۆغان لێپرسینەوەیان لەگەڵ کراوە

نوێنەری پارتی کۆماریخوازی گەل “جەهەپە” لە شاری بورسا ئاشکرایکرد، زیاتر لە 63 هەزار کەس لە ماوەی 5 ساڵی ڕابردوودا بە تۆمەتی بێڕێزیکردن بە ئەردۆغان لێپرسینەوەیان لەگەڵدا کراوە.

ڕۆژنامەی سوزجو، لە زاری ئۆرهان ساری باڵ نوێنەری جەهەپە لە شاری بورسا ڕایگەیاندووە، “لەماوەی ساڵانی 2014 بۆ 2019 بە تۆمەتی بێڕێزی بە سەرۆکی وڵات لێپرسینەوەیان لەگەڵکراوە، کە ئەمەش ئاماژەی ترسناکە بۆ بەڕێوبردنی وڵات”.

ئەو بەرپرسەی جەهەپە ڕایگەیاندووە، ” ئەردۆغان لە ماوەی 19 ساڵ بەڕێوەبەرایەتی وڵات، هەزاران کەسی بە تاوانی تویت کردن دادگایی کردووە، ئێستا لە تورکیا ڕۆژنامەنووسان، نووسەران، ڕووناکبیران، پارێزەران و چالاکانی مافی مرۆڤ بە هۆی بیروڕاکانیانەوە لە زینداندان”.

ساری بال لەگەڵ  ئاماژەی بە زیندانیکردنی  سەڵاحەیدن دمیرتاش و کوژرانی تاهیر ئەلچی سەرۆکی بنکەی پارێزەرانی دیاربەکرەوەکردووە ڕایگەیاندووە، “دمیرتاش سەرەڕای دەنگی کۆمیسیۆنی مافی مرۆڤی ئەوروپا بۆ ئازادکردنی، هێشتا لە بەندیخانە دایە، 5 ساڵ لە کوژرانی تاهیر ئەلچی تێپەڕیووە بەڵام هێشتا دیار نییە چی ڕویداوە”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

وتەبێژی فەرماندەی گشتیی هێزە چەکدارەکان: قۆناغێکی نوێی هاریکاریی ئەمنی لەنێوان ئەمریکا و عێراق دێتەکایەوە

عێراق و ئەمریکا پابەندبوونی خۆیان بۆ دەستپێکی قۆناغێکی نوێی هاوکاریی ئەمنی دووپاتکردەوە. سەباح نوعمان، وتەبێژی فەرماندەی گشتیی هێزە…
زیاتر ببینە

نوێترین پەیامی ئیسرائیل لەبارەی کۆتاییهاتنی جەنگ

ئیسرائیل رایگەیاند، “مانەوەی هەتاهەتایی وڵاتەکەمان مسۆگەرە”. نووسینگەی بـ.ـنیامین نـ.ـاتانـ.ـیاهۆ، سەرۆک وەزیرانی ئیـ.ـسرائیل رایگەیاند، شەوی رابردوو سەرۆک وەزیرانی ئیسـ.ـرائیل…
Total
0
Share