قائیمقامیەتی سلێمانی دەستیگرت بەسەر 300 فەردە چپسی خراپبوودا

قائیمقامیەتی سلێمانی دەستیگرت بەسەر 300 فەردە چپسی خراپبوودا و بەهۆی نەشیاوییەوە لەلایەن لیژنەکانی قائیمقامیەتەوە لەناوبرا.

لە راگەیەندراوێکدا قائیمقامیەتی سلێمانی بڵاویکردەوە، لە یەکێک لە کارگەکانی عەلەف لە عەربەت، لەلایەن لیژنەی پەلەوەری قائیمقامیەتەوە دەستگیراوە بەسەر 300 فەردە چپسی خراپبوودا کە خاوەنەکەی بەنیازبووە تێکەڵ بە عەلەفی پەلەوەری بکات.

ئاماژە بەوەشکراوە، ” بەهۆی ئەوەی بەهیچ جۆرێک رێگەپێدراو نییە جپس تێکەڵی عەلەف بکرێت، لەهەمان کاتدا ئەم بڕ چپسە بەشێوەیەکی ناتەندروست و نەشیاو هەڵگیراوە، لەلایەن لیژنەی لەناوبردنی لیژنە هاوبەشەکانەوە لەناوبرا”.

بابەتی پێشتر

بەهۆی ساڵی مانگییەوە نرخی نەوت دابەزی

بابەتی دواتر

سۆران عومەر: کۆمپانیایەک رۆژانە 15 ملیۆن دۆلار دەباتە تورکیا

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share