بەهۆی ساڵی مانگییەوە نرخی نەوت دابەزی

بەهۆی سەری ساڵی مانگی و پشوو لە بەشێك لە وڵاتانی خۆرهەڵاتی ئاسیا، نرخی نەوت دابەزی.

ئەمڕۆ دووشەممە لە مامەڵەكانی بازاڕی وزەدا نرخی نەوتی خاو بۆ 87.30 دۆلار دابەزی، هۆكارەكەشی پشووی سەری ساڵی مانگییە لە بەشێك لە وڵاتانی خۆرهەڵاتی ئاسیا كە هاوكاتە لەگەڵ یەكی رەجەبی ساڵی كۆچی.

سەرباری لەدەستدانی 33 سەنت بۆ هەر بەرمیلێك، نەوتی خاو پارێزگاریی لە ئاستە بەرزەکانی هەفتەی رابردووی كردووە، كە لە ماوەی ئەو هەفتەیەدا نرخی بەرمیلێك نەوتی خاوی برێنت بە رێژەی 2.8٪ و نرخی بەرمیلێك نەوتی تەکساسیش بە رێژەی 1.8٪ بەرزبوونەوە.

بابەتی پێشتر

سودانی پارێزگاری بانكی ناوەندیی لە كارەكەی لابرد

بابەتی دواتر

قائیمقامیەتی سلێمانی دەستیگرت بەسەر 300 فەردە چپسی خراپبوودا

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share