وێنە.. سوپای تورکیا چەند ناوچەیەکی نیشتەجێبوونی لە کۆبانێ بۆردوومانکرد

ئەمڕۆش تۆپبارانی سوپای تورکیا بۆسەر گوندەکانی ڕۆژئاوای کوردستان بەردەوامبوو، هاوکات دەنگی تەقینەوە لە کۆبانێ بیسترا و دوو کەس بریندارن.

میدیاکانی ڕۆژئاوای کوردستان ئاشکرایانكرد، بۆردوومانی تورکیا لەسەر گوندەکانی (قەرموغ، خانی، تەلتحاجب و علشیار)ی ڕۆژهەڵاتی کۆبانێ بەردەوام بووە.

هەروەها سەرچاوە هەواڵییەکان ئاماژە بەوەدەکەن، دەنگی سێ تەقینەوە لەناو کۆبانێدا بیستراون و ئاماری سەرەتایی باس لە برینداربوونی دوو کەس دەکەن.

ڕوانگەی سوری بۆ مافەکانی مرۆڤ ڕایگەیاندووە، “بۆردوومانی تورکیا گەیشتووەتە ناو شاری کۆبانێ و چەند شوێنێک بۆردوومان کراون، کە نزیک بوون لە شوێنی نیشتەجێبوونی هاوڵاتییانی مەدەنییەوە”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی: پڕۆسەی تەوتینمان بۆ سەرجەم مامۆستا و فەرمانبەرانمان جێبەجێکردووە

زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی ئاگادارییەکی بڵاوکردەوە و رایگەیاند، بە نووسراوێک پڕۆسەی تەوتینمان بۆ سەرجەم مامۆستا و فەرمانبەرانمان جێبەجێکردووە. سەرۆکایەتیی…
Total
0
Share