بافڵ جەلال تاڵەبانی بەشداریی كۆبوونەوەكەی سەرۆكایەتیی هەرێم دەكات

سەرۆک بافڵ جەلال تاڵەبانی بەشداریی کۆبوونەوەی لایەنە سیاسییەکان و نێردەی تایبەتی ‏سکرتێری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان لە عێراق دەکات.‏

بڕیارە ئەمڕۆ چوارشەممە لە سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان، بە ئامادەبوونی جێنین ‏پلاسخارت، نێردەی تایبەتی سکرتێری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان لە عێراق، لایەنەکانی ‏هەرێمی کوردستان لەبارەی ئەنجامدانی هەڵبژاردن کۆببنەوە و وابڕیارە بافڵ جەلال ‏تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بەشداریی کۆبوونەوەکە بکات.‏

پێشتریش چەند جارێك لایەنە سیاسییەكانی هەرێمی كوردستان لەبارەی پرسی هەڵبژاردن ‏و پێشهات و پرسەكانی دیكەوە لە سەرۆكایەتیی هەرێمی كوردستان كۆبوونەتەوە، ئەمە ‏جگە لەوەی نێردەكەی نەتەوە یەكگرتووەكانیش لەگەڵ لایەنە سیاسییەكان كۆبووەتەوە. ‏

بڕیاربوو مانگی 10ی ئەمساڵ هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان بەرێوەبچێت، بەڵام ‏بەهۆی ناكۆكی لەبارەی یاسای هەڵبژاردن و پرسی كاراكردنەوەی كۆمسیۆنەوە تا ئێستا ‏لایەنەكان لەسەر كاتێكی دیكە بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردنەكە ڕێكنەكەوتوون.‏

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

عەبدولستار مەجید: كۆمەڵی دادگەری لە هەڵبژاردن ناترسێت و خەڵكانی دیكەن دەیانەوێت دوایبخەن

سەرۆكی فراكسیۆنی كۆمەڵی دادگەری لە پەرلەمانی كوردستان ڕەتیدەكاتەوە حزبەكەی و فراكسیۆنەكەیان لەسەر دواخستنی پەرلەمان ڕێككەوتنیان كردبێت. عەبدولستار مەجید…
Total
0
Share