دەستپاكی: 3.2 ملیار دینارمان گەڕاندەوە بۆ حكومەت

دەستەی دەستپاكیی عێراق دەڵێت، تەنها لە یەك دۆسیەدا 3.2 ملیار دیناری گەڕاندووەتەوە بۆ حكومەت.

بەپێی راگەیەندراوێكی دەستەی دەستپاكیی عێراق، پشتبەست بە رێكارەكانی لێكۆڵینەوە، سێ ملیار و 200 ملیۆن دیناری گەڕاندووەتەوە بۆ لقێكی بانكی پیشەسازی لە بەغداد.

دەستەی دەستپاكیی عێراق ئاماژەی بۆ ئەوە كردووە كە فەرمانگەی لێكۆڵینەوەكانی سەر بە دەستەكە، لەسەر داوای بانكی پیشەسازی پارەكەی گەڕاندووەتەوە.

ئاشكراشیكردووە كە ئەو پارەیە ساڵی 2016 بە قەرز دراوە بە كۆمپانیایەكی وەبەرهێنان بە مەبەستی دروستكردنی كارگەیەكی ریسایكلینی خاشاك، بەڵام پڕۆژەكە جێبەجێنەكراوە و ساختە بووە و پارەكە براوە، دوای لێكۆڵینەوە توانراوە كۆی پارەكە كە سێ ملیار و 200 ملیۆن دینار بووە بگەڕێندرێتەوە بۆ بانكی پیشەسازی.

بابەتی پێشتر

سەگی بێلانە پەلاماری 9 منداڵیان دا و برینی هەندێكیان سەختە

بابەتی دواتر

شاندێکی پەرلەمانی کوردستان دەچێتە بەغداد

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

سودانی گەیشتە شەنگال

کەمێک لەمەوبەر محەمەد شیاع سودانی سەرۆک وەزیرانی عێراق بە سەرۆکایەتیی وەفدێکی باڵا گەیشتە قەزای شەنگال. لە سەردانەکەیدا بۆ…
Total
0
Share