وەزارەتی ناوخۆ: عێراق لە ڕوبەڕووبوونەوەی بازرگانیکردن بە مرۆڤ پلەی دووەمی گرتووە

لیژنەی ناوەندیی بۆ ڕوبەڕووبوونەوەی بازرگانیکردن بە مرۆڤ لە وەزارەتی ناوخۆی عێراق، ئاشکرایکرد کە بەپێی ڕیزبەندیی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ چالاکیی وڵاتان لە ڕوبەڕووبوونەوەی بازرگانیکردن بە مرۆڤ، بۆ پلەی دووەم بەرزبووەتەوە.

زیاد محارب قەیسی، بەرپرسی ڕاگەیاندن و پەیوەندییە گشتییەکانی پۆلیس لە وەزارەتی ناوخۆ ڕایگەیاند، عیماد محەمەد مەحمود، سەرۆکی لیژنەی ناوەندیی بۆ ڕوبەڕووبوونەوەی بازرگانیکردن بە مرۆڤ، بەشداری کرد لە کۆبوونەوەی لیژنەکە بە ئامادەبوونی نوێنەرانی وەزارەتەکان پەیوەست بە پرسی ڕوبەڕووبوونەوەی بازرگانیکردن بە مرۆڤ و ڕێکخراوی مافەکانی مرۆڤ.

ئاماژەی بەوەشکردووە، لیژنەکە ڕۆڵێکی گەورەیان هەبووە لە ڕوبەڕووبوونەوەی بازرگانیکردن بە مرۆڤ، ئەمەش وایکردووە عێراق بەپێی ڕیزبەندییە نێودەوڵەتییەکان بچێتە پلەی دووەم لەو بوارەدا، ئەمەش بەهۆی ئەوەی عێراق کاری بە پێوەرە نێودەوڵەتییەکان بۆ مافەکانی مرۆڤ کردووە بۆ ڕوبەڕووبوونەوەی بازرگانیکردن بە مرۆڤ، هاوشێوەی وڵاتانی وەک ئیتالیا، دانیمارک، ئەڵمانیا، قەتەر، کوەیت و عەمان، بۆیە عێراق بەرزبووەتەوە بۆ پلەی دووەم لە چالاکییەکانی ڕوبەڕووبوونەوەی بازرگانی بە مرۆڤ.

ئەو بەرپرسە عێراقییەی وەزارەتی ناوخۆ دەشڵێت، “هەوڵی تەواو دەدەین تاوەکو بتوانین عێراق بگەیەنینە پلەی یەکەم لە ڕوبەڕووبوونەوەی بازرگانیکردن بە مرۆڤەوە”.

پێشتر عێراق بەپێی ئەو ڕیزبەندییەی نەتەوەیەکگرتووەکان بۆ ڕوبەڕووبوونەوەی بازرگانیکردن بە مرۆڤ ئاشکرای کردبوو لە پلەی سێیەمدا بوو بەڵام لە ئەمساڵدا عێراق پلەیەک چووەتە پێشەوە و پلەی دووەمی ڕیزبەندییەکەی گرتووە.

هەربەپێی ڕاپۆرتی ساڵانەی نەتەوەیەکگرتووەکان، زۆرترین قوربانییەکانی بازرگانیکردن بە مرۆڤ لە چینی منداڵانن، لە ساڵی 2010ەوە نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ ڕوبەڕووبوونەوەی بازرگانیکردن بە مرۆڤ پلانێکی کارکردنی ڕاگەیاند و وڵاتان لەسەر ئاستی جیهان ڕاهێنانیان تێداکرا بۆ ئەم مەبەستە.

بابەتی پێشتر

ڕوبەڕوی کێ دەبێتەوە و کەی؟ خابیب نۆرماگۆمۆدۆڤ دەگەڕێتەوە (UFC)

بابەتی دواتر

شڤاینشتایگەر: ئەگەر ڕاهێنەری ئەڵمانیا بوومایە دوو یاریزانم دەگەڕاندەوە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

كۆمسیۆن لەبارەی تانەی لایەنە سیاسییەكان لە ئەنجامە بەراییەكانی هەڵبژاردن ڕوونكردنەوە دەدات

كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عێراق ڕایدەگەیەنێت، چاویان بە تانە پێشكەشكراوەكانی ئەنجامە بەراییەكانی هەڵبژاردن خشاندووەتەوە و بڕیاریانداوە زیاتر لە…
Total
0
Share