سەگی بێلانە پەلاماری 9 منداڵیان دا و برینی هەندێكیان سەختە

رووداوەكانی پەلاماردانی هاوڵاتییان لە لایەن سەگە بێلانەكانەوە بەردەوامن، تەنها رۆژی یەكشەممە 22ـی كانوونی دووەم و تەنیا لە یەك شاردا كە موسڵە، سەگەكان پەلاماری نۆ منداڵیان داوە و برینداریانكردوون.

دكتۆر فەهەد سعود بەرپرسی بەشی فریاكەوتنی خێرایە لە نەخۆشخانەی گشتیی موسڵ و بە سكای نیوزی وتووە، نۆ منداڵی بریندار گەیەندراون بە بەشەكەیان كە سەگی بێلانە گەستوویانن و سیان لە منداڵەكان لە دۆخێكی تەندروستیی ناجێگیردان.

بەپێی وتەی سعود، هێرشی سەگەكان بۆ سەر منداڵەكان هێندە توند و دڕندانە بووە، سەگ كەڵبەكانی لە سەر، رووخسار و شەویلگەی منداڵێك گیركردووە و زۆربەی شوێنەكانی سەر و دەموچاوی برینداربوون.

ئەم رووداوانە كاردانەوەی فراوانیان لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكاندا بەدوای خۆیاندا هێناوە و وەك بەشێك لە هاوڵاتییان خۆیان دەڵێن، سەگە بێلانەكان ترس و دڵەڕاوكێی زۆریان لەناو خەڵكدا بڵاوكردووەتەوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

وەزیری بەرگریی ئەمریکا: هەر هێرشێک بۆ سەر هێزەکانمان لە عێراق کاریگەریی لەسەر شەڕی دژی تیرۆر دەبێت

لوید ئۆستن وەزیری بەرگریی ئەمریکا ئەمڕۆ لە سەردانە رانەگەیەندراوەکەیدا بۆ عێراق رایگەیاند، ئەو هێرشانەی گرووپە شیعییە چەکدارەکان ئەنجامی…
Total
0
Share