یانەی ڕیاڵ مەدرید لە ڕووی ژمارەیی و ئامارە مێژووییەکانەوە لە وەرزی 1924/1925وە توانیویەتی بەسەر یانەی ئەتلەتیکۆ مەدریدی ڕکابەریدا سەربکەوێت.
بڕیارە ئەمشەو، شەممە کاتژمێر (11:00) بەکاتی هەرێمی کوردستان لە یاریگای دی ستیفانۆی تایبەت بە یانەی شاهانە، دێربی مەدریدی ژمارە 225 بەبێ ئامادەبوونی هاندەران ئەنجامبدرێت.
لە ڕووی مێژووییەوە ڕیاڵ مەدرید لە ڕکابەرە هاوشارییەکەی سەرکەوتووتر بووە، توانیویانە 112 بردنەوە تۆماربەکن، بەرانبەر 55 بردنەوە بۆ ئەتلەتیکۆ و 57 یەکسانبوون.
لە کۆی دێربییەکاندا، ئەستێرەکانی لۆس بلانکۆس 370 گۆڵ، لە بەرانبەردا هندییە سوورەکان 281 گۆڵیان تۆمارکردووە، کریستیانۆ ڕۆناڵدۆی پۆرتوگالی ئەستێرەی پێشووی ڕیاڵ بە تۆمارکردنی 22 گۆڵ وەک گۆڵکاری ئەفسانەیی دێربی ئەژماردەکرێت.
لەم وەرزەدا یانەی ئەتلەتیکۆ مەدرید بە کۆکردنەوەی 26 خاڵ پلەی یەکەمی ڕیزبەندی یانەکانی لالیگای گرتووە و هێشتا دوو یاریی دواخراوی ماوە ئەنجامیبدات، لە بەرانبەردا ڕیاڵ مەدرید خاوەنی 20 خاڵە لە پلەی چوارەمی ڕیزبەندی و یارییەکی دواخراویان ماوە ئەنجامیبدەن، شارەزایان پێیان وایە ئەستێرەکانی ڕۆخی بلانکۆس لەم وەرزەدا ئاستیان لە ڕکابەرانیان جێگیرتربووە و چاوەڕواندەکرێت نازناوی ئەم وەرزە بەدەستبهێنن.