(ڤیدیۆ) سیلیساو بە زەحمەت لە ژاپۆنی بردەوە

لە یارییەکی دۆستانەی نێودەوڵەتیدا، هەڵبژاردەی بەڕازیل سەرکەوتنێکی قورسی بەرامبەر ژاپۆن تۆمار کرد.

لە یاریگای ژاپۆنی نێودەوڵەتی ئەستێرەکانی سیلیساو ڕووبەڕووی سامورای ژاپۆنی بوونەوە، یارییەکە بە ئەنجامی گۆڵێکی بێوەڵام لە بەرژەوەندیی نێیمار و هاوڕێیانی کۆتایی هات.

یارییەکە بە درێژایی گێمی یەکەم بە بێ گۆڵ یەکسانبوون کۆتایی هات، لە تایمی دووەم و بەتایبەت لە خولەکی 77، نێیمار دا سیلڤای ئەستێرەی یانەی پاریس سان جێرمان لێدانێکی سزای جێبەجێ کرد و بەڕازیلی بە ئەنجام پێشخست، یارییەکەش هەر بەو ئەنجامە کۆتایی هات.

https://twitter.com/eDailySports/status/1533786823386103808

بەپێی خشتەی ئامارەکان، ژاپۆن بە درێژایی 90 خولەکی یارییەکە نەیتوانی هیچ لێدانێک بەرەو گۆڵی سیلیساو ئاراستە بکات، لە بەرامبەردا لە کۆی 21 شووت، ئەستێرەکانی بەڕازیل پێنج لێدانیان ئاراستەی ناو گۆڵی ڕکابەرەکەیان کردووە.

هەروەها بەڕازیل بە ڕێژەی 53% کۆنترۆڵی تۆپی کردووە، بەراورد بە 47% بۆ هەڵبژاردەی خانەخوێ.

بابەتی پێشتر

دژەتیرۆری کوردستان لەبارەی تەقینەوەكەی ئەمڕۆی هەولێر هاتەدەنگ

بابەتی دواتر

لەڕێی هۆشیاریی دەستکردەوە.. زاناکان گوێ لەو دەنگانەی دەریا دەگرن کە نابیسترێن

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share