دۆناروما پشکنینە پزیشکییەکانی ئەنجامدا

جیانلویجی دۆنارومای گۆڵپارێزی پێشووی یانەی ئەی سی میلان، پشکنینە پزیشکییەکانی یانەی پاریس سان جێرمانی ئەنجامداوە و بەمنزیکانە بۆندەکەی ئاشکرادەکرێت.

ڕۆژنامە ناودارەکانی ئیتاڵیا لە نمونەی لاگازێتا و کۆرێری دێلۆ سپۆرت ئاشکرایانکردووە، ئەمڕۆ دووشەممە جیانلویجی دۆناروما ڕوخسەتی لە ڕۆبێرتۆ مانچینی ڕاهێنەری هەڵبژاردەی ئیتاڵیا وەرگرتووە، هاوشانی جیانلوکا ڤیالی یاریدەدەری ڕاهێنەر لە شاری ڕۆما چاوی بە ستافی پزیشکی یانەی پاریس سان جێرمان کەوتووە.

ستافی پاریس تەواوی پشکنینە پزیشکییە ڕۆتینییەکانیان بۆ دۆناروما ئەنجامداوە، بڕیاریشە لە ماوەی چەند ڕۆژی داهاتوودا بۆندی گۆڵپارێزەکە لەگەڵ یانە زەبەلاحەکەی فەرەنسا ئاشکرابکرێت.

دۆناروما لە هاوینی 2021 بۆندەکەی لەگەڵ یانەی ئەی سی میلان کۆتاییهات، چەندین یانەی گەورە خواستیان لەسەر گواستنەوەی نیشاندا، بەڵام لە کۆتاییدا ناسڕ خلێفی و هاوکارانی سەرکەوتووبوون لە قایلکردنی بەرامبەر موچە و ئیمتیازاتی زیاتر.

بابەتی پێشتر

بانکێکی ئەمریکی پێشبینی دەکات نرخی نەوت بگاتە 100 دۆلار

بابەتی دواتر

مۆرینیۆ بۆ ڕامۆس کێبڕکێی یونایتد دەکات

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share