ترەمپ دوای ڕەتکردنەوەی سکاڵاکانی: دادگای باڵا شەرمەزاری کردین

دادگای باڵای ئەمریکا، سکاڵاکانی دۆناڵد ترەمپی ڕەتکردەوە کە لە ویلایەتی تەکساس، تایبەت بە ئەنجامی دەنگەکانی چوار ویلایەت لە هەڵبژاردنەکانی سەرۆکایەتیی ئەمریکا تۆماریکردبوو.

دوای ئەوەی دادگای باڵای ئەمریکا سکاڵاکانی دۆناڵد ترەمپی لەسەر ئەنجامی دەنگەکانی چوار ویلایەت کە جۆ بایدن تێیاندا سەرکەوتنی بەدەستهێناور ڕەتکردەوە، دۆناڵد ترەمپ وتی، “ئەو کارە شەرمەزاری کردین”.

بەم بڕیارەی دادگای ئەمریکا، سەرۆکی ئێستای ویلایەتە یەکگرتووەکان شۆڕشێکی دادوەری گرنگی دۆڕاند.

دادگای باڵای ئەمریکا بەم بڕیارەی سەرکەوتنی بایدنی یەکلاییکردەوە و ڕایگەیاند سەرکجەم دەنگەکانی بایدن فەرمی و ڕاستەقینەن و سەرکەوتنەکەشی فەرمی و ڕاستەقینەیە.

جۆ بایدنی کاندیدی دیموکراتەکانی ئەمریکا 306 دەنگی بەدەستهێنان لەبەرامبەردا دۆناڵد ترەمپ 232 دەنگی لە کۆمەڵەی هەڵبژاردنەکان بەدەستهێنا کە ئەندامەکانی نوێنەری پەنجا ویلایەت و ناوچەی کۆڵۆمبیان و ئەندامەکانیش بەپێی ژمارەی دانیشتوانی ویلایەتەکان دیاریکراون.

ئەو چوار ویلایەتەی سکاڵا لەسەر دەنگەکانیان کراوە هەریەکە لە پەنسلڤانیا، میشیگان، جۆرجیا و ویسکۆنسنە کە لە هەرچوار ویلایەتەکە بایدن 62 دەنگی بەدەستهێناوە بۆ سەرکەوتن و چونە ناو کۆشکی سپی کە پێویستی بە 270 دەنگە.

لەوبارەیەشەوە دادگای باڵای ئەمریکا ڕەتیکردەوە سکاڵاکەی ترەمپ لەسەر ئەو چوار ویلایەتە بەرزبکاتەوە، لەکاتێکدا لە هەفتەی ڕابردوودا ترەمپ ڕایگەیاند گەورەترین هیوایان بەو سکاڵایانە هەیە بۆ هەڵوەشاندنەوەی دەنگەکان.

بابەتی پێشتر

ڕیاڵ یان ئەتلەتیکۆ؟ دێربی مەدرید بە ژمارە..

بابەتی دواتر

داعشێك كە كاری ترساندنی خەڵكی كەركوك بوو دەستگیركرا

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

لە بەرازیل فڕۆکەیەک کەوتەخوارەوە

فڕۆکەیەکی بچوکی نەفەرهەڵگر لە بەرازیل کەوتەخوارەوە و بەهۆیەوە حەوت کەس گیانیان لەدەستدا. میدیاکانی بەرازیل بڵاویانکردەوە، فڕۆکەکە لە ناوچەیەکی…
Total
0
Share