ستێرلینگ تیمی ئینگلتەرای بەجێهێشتووە و بە مەرجێک دەگەڕێتەوە بۆ قەتەر

ڕەحیم ستێرلینگ، یاریزانی هەڵبژاردەی ئینگلتەرا تاوەکو لە سەلامەتی خێزانەکەی دڵنیا نەبێت، ناگەڕێتەوە بۆ قەتەر.

بەپێی زانیارییەکانی ڕۆژنامەی “زە سەن”ی ئینگلیزی، ڕەحیم ستێرلینگ ئامادەیە بگەڕێتەوە بۆ مۆندیال و لە قۆناغی چارەکی کۆتایی مۆندیال پەیوەندی بە پێکهاتەی ئینگلتەراوە بکاتەوە، بەڵام دووپاتیکردووەتەوە، تاوەکو دڵنیا نەبێت کە ماڵ و خێزانەکەی لە مەترسیدا نییە، ناگەڕێتەوە.

پێش ڕووبەڕووبوونەوەی سەنیگال لە قۆناغی 16ی مۆندیال، ستێرلینگ بەپەلە گەڕایەوە بۆ ئینگلتەرا، دوای ئەوەی کە زانی چەند دزێکی چەکدار چوونەتە سەر ماڵەکەی و هەڕەشەیان لە خێزانەکەی کردووە.

سەرچاوەیەک بە ڕۆژنامەی “زە سەن”ی ڕاگەیاندووە، ڕەحیم بە هەمووانی وتووە کە هیچ ڕێگەیەک نییە بچێتە هیچ شوێنێک، مەگەر لە سەددا سەد دڵنیا نەبێت کە خێزانەکەی دەتوانن بە سەلامەتی لە شاری لەندەن بمێننەوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

(ڤیدیۆ) یوڤانتۆس به‌ دوو گۆڵی بێوه‌ڵام له‌ بۆلۆنیای برده‌وه‌

ئه‌مشه‌و شه‌ممه‌، یارییه‌کانی هه‌فته‌ی 18ی خولی پله‌ یه‌کی ئیتاڵیا ئه‌نجامدران، یانه‌ی یوڤانتۆس سه‌رکه‌وتنێکی گه‌وره‌ی به‌رامبه‌ر بۆلۆنیا تۆمارکرد. بۆلۆنیا…
زیاتر ببینە

(ڤیدیۆ) میلان سه‌رکه‌وتنێکی گه‌وره‌ی به‌رامبه‌ر دینامۆ تۆمارکرد

ئه‌مشه‌و چوارشه‌ممه‌، گه‌ڕی دووه‌می خولی یانه‌ پاڵه‌وانه‌کانی ئه‌وروپا بۆ وه‌رزی 2022/2023 به‌رده‌وامی هه‌بوو، میلان سه‌رکه‌وتنێکی گه‌وره‌ی به‌رامبه‌ر دینامۆ…
Total
0
Share