ئەو پیاوەی دووەم كەس بوو چووە سەرمانگ هاوسەرگیریی كرد

ئیدوین بەز ئەڵدرین دووەم كەسە كە چووبێتە سەرمانگ، لە تەمەنی 93 ساڵیدا هاوسەرگیریی كرد و هاوژینەكەی بە خۆشەویستەكەی ژیانی ناودەبات.

ساڵی 1969 بەز بوو بە دووەم مرۆڤ كە پێكانی خستبێتە سەرمانگ، لە هەژماری خۆی لە تویتەر وێنەی ئاهەنگی هاوسەرگیریكردنەكەی بڵاوكردووەتەوە و نووسیویەتی، “لە 93ـیەمین ساڵڕۆژی لەدایكبوونمدا، هاوسەرگیریم لەگەڵ خۆشەویستی ژیانم دكتۆر ئەنكا فۆردا كرد”.

پیاوە ئاسمانگەڕەكە دەڵێت، “لە ئاهەنگێكی بچووكدا لە لۆس ئەنجڵس بڕیارماندا هاوسەرگیری بكەین و وەك تازە لاوەكان بەجۆشین”.

بابەتی پێشتر

دوو هاوڵاتی گوندێك ڕفێندران و رووبەڕووبوونەوە روویدا

بابەتی دواتر

هۆكاری گرانبوونی هێلكە ئاشكرابوو

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share