دراوی چاپکراوی بەریتانی بە وێنەی شا چارلزەوە بە چەند هێندەی بەهای خۆیان فرۆشران

بانکی ئینگلتەرا چەند کۆپییەک لە  دراوی نوێی بەریتانی فرۆشت کە وێنەی شا چارڵزیان لەسەربوو و ژمارەی زنجیرەییەکان کەم بوو، بەوەش بەهایەکی زۆریان پێدرا کە نزیکەی 1.17 ملیۆن دۆلار بوو.

بەگوێرەی راگەیەندراوی بانکی ئینگلتەرا، دراوێکی 50 پاوندی لە زیادکردنێکی ئاشکرادا بە 26 هەزار پاوەند فرۆشراوە، کە بەرزترین ئاستی تۆمارکراوە، هاوکات دراوێکی 10 پاوندی کە ژمارەی زنجیرەیی “HB01 00002”ی هەبووە، بە 17 هەزار پاوەند فرۆشراوە.

باس لەوەشکراوە، داهاتی ئەو زیادکردنانە دەردرێت بە کۆمەڵێک رێکخراوی خێرخوازی بەمەبەستی کاری مرۆیی.

لە مانگی حوزەیرانی ساڵی رابردوودا بەریتانیا دەستی بە خستنەبازاڕی دراوەکان کە وێنەی شا چارڵزیان لەسەر بوو کرد، ئەوەش دوای نزیکەی دوو ساڵ لە وەرگرتنی تەختی پاشایەتی.

لە چەند ساڵی رابردوودا بەکارهێنانی پارەی کاش لە بەریتانیا بە شێوەیەکی بەرچاو دابەزیوە، چونکە بەکارهێنەران کارتی بانکی و شێوازەکانی تری پارەدانی ئەلیکترۆنییان پێ باشترە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

داوای ڕوونکردنەوە دەکرێت.. ئۆتۆمبێلەکانی تێسلا بێهۆکار ڕادەوەستن

لایەنە پەیوەندیدارەکانی ویلایەتە یەکگرتووەکان دەستیان کردووە بە لێکۆڵینەوەی چەندین سکاڵا لەبارەی خاوبوونەوە و ڕاوەستانی بێهۆکاری ئۆتۆمبێلەکانی تێسلا-وە. ڕۆژنامەی…
Total
0
Share