دوای 10 رۆژ لە هاوسەرگیریکردنی زاوایەک بەهۆی سۆپای غازەوە گیانیلەدەستدا

دوای 10 رۆژ لە هاوسەرگیریکردنی بەهۆی سۆپای غازەوە زاوایەکی ئوردنی گیانیلەدەستدا و دۆخی تەندروستیی بوکیش ناجێگیرە.

بە پێی میدیا عەرەبییەکان، گەنجێکی ئوردنی بە ناوی محەمەد عەرەبیات، کە لە 14 ی ئەم مانگە ئاهەنگی هاوسەرگیری لەگەڵ کچێکی هاونیشتیمانی بە ناوی لین فارس ئەنجامدا، بەهۆی سۆپای غازەوە گیانیلەدەستداوە.

رووداوەکە لە کاتێکدا بووە، بوک و زاوا لە ماڵی خۆیاندا بوون، سۆپای غازیان بە مەبەستی خۆگەرمکردنەوە بەکار‌هێناوە، بەڵام بە هۆی ئەو غازەوە ژەهراوی بوون و دوای گەیاندنی محەمەد بە نەخۆشخانە گیانیلەدەستداوە و هاوسەرەکەشی بێهۆشە و لە بەشی چاودێری چڕ خەوێندراوە.

رووداوەکە لە پارێزگای بەلقای ئوردن روویداوە و بڵاوبوونەوەی هەواڵەکەش کاردانەوەی زۆری لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بەدوای خۆیدا هێناوە.

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ئێران دەستگیرکردنی تۆڕێکی سیخوڕیکردنی سەربە ئیسرائیلی ڕاگەیاند

کۆماری ئیسلامیی ئێران ڕایگەیاند تۆڕێکی سیخوڕیکردنیان دەستگیرکردووە کە سەربە دەزگای مۆسادی ئیسرائیلن. میدیاکانی ئێران ڕاگەیەندراوێکیان لە دەزگای هەواڵگریی…
زیاتر ببینە

ئێـ.ـران تۆمەتەکان لەبارەی هەوڵی کوشـ.ـتنی کاربەدەستانی ئەمریکاوە رەتدەکاتەوە

دوای ئەوەی ئاژانسی هەواڵییەکان بابەتێکیان بڵاوکردەوە کە لە دادگای فیدراڵیی مانهاتن، سكاڵایەكی تاوان تۆماركراوە لەسەر بەرپرسێك لە سوپای…
Total
0
Share