ئەو هۆكارانەی وادەكات بەردەوام شۆفان لەسەر سفرەكەت هەبێت

شۆفان دەتوانێت زۆرێك لە سەرچاوە خۆراكییەكان بە جەستە ببەخشێت كە سوودەكانیشی بێشوومارە، وەك سوودی لە چارەسەری كێشەكانی كۆئەندامی هەرس، رێكخستنی ئاستی شەكر لە خوێندا، هەروەها سوودی گەورە بۆ تەندروستیی پێست و پێدانی وزە بە جەستە.

1- وزەی زیاتر
شۆفان لە گرنگترین جۆرەكانی دانەوێڵەیە. لەكاتی رووانین لێی لە لایەنی فیزیۆلۆجییەوە، بەهۆی بوونی پرۆتین و ریشاڵ و كانزاكانەوە، سەرەڕای بوونی ڤیتامین بی 1 و ئی. ئەم تایبەتمەندییانە بەشداردەبێت لە پاراستنی ئاستی شەكری رێكخراو لە خوێندا و، سیستمێكی بەرگریی لەشی بەهێز. وزە دەبەخشێتە جەستە. ئەمەیان وەرزشكاران زۆر سوودی لێوەردەگرن.

2- تەندروستیی پێستی دەموچاو و جوانییەكەی
ڤیتامینەكانی (بی) كە لە شۆفاندا هەیە تەنها وزە بە جەستە نابەخشن، بەڵكو بەشداردەبێت بەهاوبەشی لەگەڵ زنك و مەنگەنیز و مس، لە بوونی نینۆكێكی بەهێز و پێستێكی روون و تەندروست و جوان.

تەنها 40 گرام لە شۆفان (كە دەكاتە چوار كەوچكی چێشت) بەسە بۆ بەدەستهێنانی 20%ی پێداویستیی رۆژانەمان لە زینك و مس.

3- تەندروستیی گەدە و ریخۆڵە
شۆفان چارەسەرێكی بەردەستی ماڵە دژ بە دژواریی دۆخی كۆئەندامی هەرس. ریشاڵەكانی ناو شۆفان سوودبەخشن بۆ ناڕێكییەكانی گەدە بەتایبەت دیواری ناوەوەی گەدە و دەبنە چینێكی پارێزەر بۆی.

هەروەك خواردنی شۆفان لەگەڵ ئاو یان لەناو شیردا هەرسكردن ئاسان دەكات.

4- رێكخستنی ئاستی شەكر لەخوێندا
شۆفان زۆر سوودبەخشە بەهۆی جۆرێك لە ریشال، كە ئەویش بیتا گلۆكان-ە، چونكە بیتا گلۆكان رێگر دەبێت لە بەرزبوونەوەی خێرای شەكر لە خوێندا، ئەمەش زۆر گرنگ و سوودبەخشە بۆ تووشبووان بە نەخۆشی شەكرە لە جۆری دووەم، وەك ئەوەی پرۆفیسۆر یۆهانیس مایەر، لە پەیمانگای مێژووی پزیشكی لە زانكۆی فۆرتسبۆرگ ئاماژەی پێداوە.

5- ئاستی كۆلیستڕۆڵ دادەبەزێنێت
تەنها ئاستی شەكر لە خوێندا دانابەزێنێت، بەڵكو بەهەمان شێوەی ئاستی كۆلیستڕۆڵ-یش.

6- هەستكردن بە تێربوون
شۆفان دەوڵەمەندە بە كالۆری -332 كالۆری بۆ هەر 100 گرامێك- بڕێكی زۆرە و لەهەمان كاتدا نابێتەهۆی قەڵەوی، بەڵكو گونجاوە بۆ سیستمی خۆراك، بەهۆی ئەوەی ریشاڵەكانی ناوی هەستی تێربوون بۆ ماوەیەكی درێژ دەبەخشێت. ریشاڵە رووەكییەكان پرۆسەی هەرسكردن رێكدەخات و لە برسێتی دوورتدەخاتەوە. جگە لەوەی بوونی پرۆتین تیایدا كە بریتییە لە 10 گرام لە هەر 100 گرام شۆفاندا یاریدەدەر دەبێت بۆ لاوازبوون.

7- دژە ئۆكسان
دژە ئۆكسانەكانی ناوی كاردەكات لەسەر دابەزاندنی فشاری خوێن و چارەسەری هەوكردن. هەروەك پاڵپشتیی سیستمی بەرگریی لەش دەكات و دەیپارێزێت لە نەخۆشی. بوونی ئەفانسرامید (دژە ئۆكسان تیایدا) وایلێدەكات گونجاو بێت بۆ پارێزگاری لە كۆئەندامی دەمار.

شارەزایان رێنوێنی دەكەن كە لە ژەمێكدا لەنێوان 40 بۆ 50 گرام شۆفان هەبێت، كە 150 تا 180 كالۆریمان پێدەبەخشێت. خواردنی شۆفان لەگەڵ شیر یان كەرە بژاردەیەكی باشە. هەروەها خواردنی ڤیتامین سی لەگەڵیدا بەهەمان شێوە سودبەخشە بەهۆی دەوڵەمەندیی شۆفان بە ئاسن. بۆیە شەربەت یان میوەی دەوڵەمەند بە ڤیتامین سی بژاردەیەكی باشە.

بابەتی پێشتر

شارەوانیی سلێمانی هەڵمەتێكی بۆ لابردنی زیادەڕۆییەكان دەستپێكرد

بابەتی دواتر

گرنگترین رووداوەکانی ساڵی 2022

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share