بەهۆی بۆتۆكسەوە دەیان وشتر لە پێشبڕكێی جوانی لە سعودیە دوورخرانەوە

فێستیڤاڵەكە ساڵانە ئەنجامدەدرێت

دەسەڵاتدارانی سعودیە ڕێگەیان بە زیاتر لە 40 وشتر نەدا بەشداری لە فێستیڤاڵی شا عەبدولعەزیز بۆ وشتر بكەن.

بەپێی ڕاپۆرتێك كە ئاژانسی هەواڵی سعودیە (واس) بڵاویكردووەتەوە، بەڕێوەبەرانی فێستیڤاڵەكە هەموو ئەو وشترانەیان دوورخستووەتەوە كە هەر جۆرە دەستكارییەكیان تیاداكراوە، دوای ئەوەی هەندێك لە خاوەنەكانیان “دیمەنی گشتییان دەستكاری كردووە” بە ئامانجی بەدەستهێنانی خەڵات یان زیادكردنی نرخەكە و هەڵخەڵەتاندنی ئەوەی دەیەوێت بیكڕێت.

كێبڕكێی خاوەن وشترەكان لەسەر خەڵاتێكە كە بە 66 ملیۆن دۆلار دەخەمڵێندرێت، بەپێی ئەو ڕاپۆرتەی تۆڕی “ئەی بی سی” بڵاویكردووەتەوە، لەكاتێكدا ڕێگری لە بەكارهێنانی بۆتۆكس یان ڕاكێشانی دەموچاو دەكرێت بۆ بەخشینی دیمەنێكی سەرنجڕاكێش بە وشترەكە.

بەپێی واس، لیژنەی پزیشكیی “پشكنینی كلینیكی” دەكەن بە بەكارهێنانی كەلوپەلی تایبەت، وەك ئامێری تیشك و ئامێری سۆناری سێ دووری، سەرەڕای تاقیكردنەوەی پزیشكی بۆ شیكردنەوەی بۆماوەیی.

“دەستكاریكردنی دەموچاوی وشتر” لەڕێی ئەنجامدانی نەشتەرگەریی “جوانكاری، كە ببێتەهۆی ڕێكخستنەوەی دەموچاوی، بەپێی پێوەرە دیاریكراوەكانی جوانی”، ئەو كارەیە كە خاوەن وشترەكان بەدوایدا دەگەڕێن.

لەنێو ئەو دەستكاری و جوانكارییانەی بەكاردەهێنرێن، دەرزیی جوانكاریی جیاوازی وەك سلیكۆن و فیلەر هەن.

فێستیڤاڵەكە ساڵانە ئەنجامدەدرێت و چەندین چالاكیی ڕۆشنبیری و ئابوری و وەرزشیی كاتبەسەربردن لەخۆدەگرێت بە ئامانجی هێشتنەوەی “كەلتووری بەكارهێنانی وشتر” و بەهێزكردنی بوارە كەلتوورییەكان لە سعودیە.

بابەتی پێشتر

وه‌زاره‌تى دارایی سه‌رجه‌م خه‌رجییه‌كانى ڕاگرت

بابەتی دواتر

بە فەرمی هیچ شتێك لەبارەی دەستلەكاركێشانەوەی هەڤاڵ ئەبوبەكرەوە لەئارادا نییە

بابەتی پەیوەندیدار