هاندەرانی ڕیاڵ داوای دوو یاریزان لە ئەنچیلۆتی دەکەن

هاندەرانی یانەی ڕیاڵ مەدرید لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانەوە فشاریان دروستکردووە، بۆ بەرزکردنەوەی دوو یاریزانی لاوی تیمی “کاستیا” بۆ پێکهاتەی یەکەم.

“تۆتاڵی کریستیانۆ” پێگەیەکی ناوداری “مەدریدێستا”یە لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر، دوای شکستی یانەی شاهانە لە یاریی کۆتایی جامی سوپەری ئیسپانیا بەرامبەر بەرشلۆنە، وێنەی دووان لە یاریزانە لاوەکانی “کاستیا”ی بەبێ کۆمێنت بڵاوکردووەتەوە، یاریزانەکانیش بریتین لە، سێرجیۆ ئاریباس و ڤینیسیۆز تۆبیاس.

یەکەمیان لە پێگەی ناوەند یاریدەکات، لەم وەرزەدا (20) یاریکردووە، نۆ گۆڵ و پێنج ئەسیستی کردووە.

دووەمیان لە پێگەی بەرگریی باڵی ڕاست یاریدەکات، بەڕازیلییە و بە گەوهەری داهاتوو وەسفدەکرێت.

زۆرینەی هاندەران “ڕیاکشن”یان بۆ بابەتەکە هەبووە، داوایانکردووە ئەو دوو گەنجە بۆ پێگەکانی لوکا مۆدریچ و دانی کارڤاخال تەرخانبکرێن، کە لەم وەرزەدا ئاستیان بەپێی پێویست نەبووە.

بابەتی پێشتر

هەرێم و ناوەند لە دۆسیەی مین و پاشماوەی جەنگیدا هەماهەنگی دەكەن

بابەتی دواتر

گەنجەكەی زاخۆ لەلایەن كوڕی بەرپرسێكی پارتییەوە كوژراوە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ناپۆلی چاوەڕوانی وەڵامی گالتیێرە

بەرپرسانی یانەی ناپۆلی دەستیان بە دانوستاندن لەگەڵ کریستۆف گالتیێری ڕاهێنەری یانەی پاریس سان جێرمانی فەرەنسیدا کردووە. بەگوێرەی زانیارییەکانی…
Total
0
Share