ڕیاڵ مەدرید لە لێواری گۆڕانکارییەکی گەورەدایە

سیان لە یاریزانە گەورە و گرنگەکانی یانەی ڕیاڵ مەدرید نزیکن ڕوو لە یانەی دیکە بکەن، بۆ ئەو مەبەستەش ئیدارەی شاهانە ئامادەکاری دەکات.

ڕۆژنامەی “ئەی ئێس” و پۆرتاڵی “دیاریۆ سپۆرت” ئاشکرایانکردووە، لە چەند کاتژمێری ڕابردوودا جموجۆڵی بەهێز لەناوخۆی ڕیاڵ مەدرید ڕوویداوە، ئاسینسیۆ ڕیککەوتنی لەگەڵ پاریس سان جێرمان کردووە، هەروەها یانەکانی سعوودیە و قەتەر گرێبەستی خەیاڵییان خستووەتە بەردەستی کەریم بنزیمە و لوکا مۆدریچ، دووانەی ناوبراو تاوتوێی گرێبەستەکان دەکەن و ئەگەر هەیە بڕیاری چاوەڕواننەکراو بدەن.

لە بەرامبەر ئەو زانیارییانەدا ڕۆژنامەی “مارکا” نووسیویەتی، بەڕێوەبەرانی “لۆاس بلانکۆس” نزیکبوونەتەوە لە کڕینی خوسێلۆ-ی هێرشبەری یانەی ئیسپانیۆل.

جموجۆڵەکان لێرەشدا کۆتایی نەهاتووە، بەڵکو هەوڵی ئەوە دەدەن یەکێک لە هاری کەین، یان ڤیکتۆر ئۆسیمین، لاوتارۆ مارتینێز، ڕۆبێرتۆ فێرمینۆ، کای هاڤێرتز وەک جێگرەوەی کەریم بنزیمە تەرخانبکەن.

بابەتی پێشتر

لە گەرمیان تەقە لە درۆنێكی شارەوانی دەكرێت

بابەتی دواتر

نەخۆشییەکی نوێ لە عێراق سەریهەڵدا

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share