بەرگریی چێڵسی ناشکێنرێت، نهێنییەکە چییە؟

ڕاهێنەری ئەڵمانی، تۆماس توخێل بەباشترین شێوە هێڵی بەرگریی یانەی چێڵسی بونیادناوە و لەم وەرزەدا تەنها گۆڵێکیان لەسەر تۆمارکراوە.

جارێکی دیکە ئەستێرەکانی بلوزی لەندەن لە ڕووبەڕووبوونەوەی یانەی تۆتنهام گۆڵی لەسەر تۆمارنەکرا، لەهەمان کاتدا توانییان سێ گۆڵ تۆماربکەن، بەگشتی لەم وەرزەی خولی نایابی ئینگلتەرا 12 گۆڵیان تۆمارکردووە و تەنها یەک گۆڵیان لەسەر تۆمارکراوە.

میدیاکان لەبارەی بەهێزیی هێڵی بەرگریی یانە شینەکەوە نمونەیان بە ڕووبەڕووبوونەوەی تۆتنهام هێناوەتەوە، لە حاڵەتێکی تاکتیکیدا دەردەکەوێت، یاریزانانی هێڵی بەرگری لەسەر هێڵی بەرگری بە سێ سەنتەرەوە لەسەر هێڵێکی تەریب پێگەی خۆیان گرتووە، لە بەرامبەردا باڵەکانی بەرگری لە هەوڵی ڕووماڵکردنی مەوداکانی تەنیشتی یاریگادان.

هێڵی ناوەندی پێکهاتەی توخێل هاوتەریب لەگەڵ هێڵی بەرگری هێڵی دووەمیان پێکهێناوە، هەریەک لە کای هاڤێرتز و ڕۆمیلو لوکاکو سەرەڕای ئەوەی هێرشبەرن، بەڵام ئەرکی جموجۆڵکردن و پڕکردنەوەی کەلێنی بەردەم هێڵی دووەمیان پێبەخشراوە.

ئەوەی لەم شێوە تاکتیکی بەرگریکردنەدا دەبینرێت سەرباری تۆمارکردنی دوو گۆڵ (دوو گۆڵ لە کۆی سیان)، دەریدەخات چێڵسی خاوەنی دوو هێڵی بەرگری و باشترینی پریمەرلیگ و ئەوروپایە.

بابەتی پێشتر

قوباد تاڵەبانی: بۆ گەڕاندنەوەی هاوسەنگیی هێز دەنگ بە هاوپەیمانی کوردستان بدەن

بابەتی دواتر

نەفرەتی سەرەتای وەرز یوڤی لە ناسناوی سکۆدیتۆ بێبەشدەکات

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share