گەنجەكەی زاخۆ لەلایەن كوڕی بەرپرسێكی پارتییەوە كوژراوە

ئێوارەی دوێنێ گەنجێك لە زاخۆ كوژرا، بەپێی زانیارییەكان رووداوەكە لەسەر كێشەی پارە بووە و بكوژەكەش كوڕی بەرپرسێكی پارتییە.

ئێوارەی دوێنێ گەنجێك بەناوی ئەمیر سەڵاح (31 ساڵ) لە كافتریایەكی نزیك پردی دەلال لە زاخۆ لەلایەن كەسێكەوە كوژرا.

سەرچاوەیەكی ئاگادار بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، قوربانییەكە باوكی منداڵێكە، هاوسەرەكەی دووگیانە و چاوەڕوانی لەدایكبوونی منداڵی دووەمی بووە.

ئەوەشی وت، “رووداوەكە لەسەر كێشەی پارە بووە، تۆمەتبارەكەش كوڕی (ئ. ك) بەرپرسی پارتییە لە سنووری شەنگال”.

سەرچاوەكە ئەوەشی خستەڕوو، بكوژەكە سەرەتا سێ فیشەكی بە قاچییەوە ناوە، دواتر گەڕاوەتەوە و دوو فیشەكی دیكەی بە سنگییەوە ناوە.

دوێنێ ئەحمەد رەمەزان، وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی زاخۆ لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەنووسیدا رایگەیاند، بەپێی لێكۆڵینەوەكان قوربانییەكە پێنج گولـلەی دەمانچەی بەرکەوتووە، بەرلەوەی بگاتە نەخۆشخانە گیانیلەدەستداوە.

وتیشی، “پۆلیس لە ماوەیەکی کورتدا ناسنامەی تاوانبارەکەی ئاشکراکرد و دواتر بە هاوکاری کەسوکارەکەی، تاوانبار رادەستی پۆلیس کرا”.

بابەتی پێشتر

هاندەرانی ڕیاڵ داوای دوو یاریزان لە ئەنچیلۆتی دەکەن

بابەتی دواتر

خوێندنی باڵا 11 پۆست لە زانكۆیەكی هەرێم رادەگەیەنێت

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بەڕێوەبەری سامانی ئاژەڵ: تەنها گەرەنتی بۆ ئەنجامدانی قوربانییەکی تەندروست لە سەربڕینخانەکاندایە

بەڕێوەبەری سامانی ئاژەڵ لە وەزارەتی کشتوکاڵ رایگەیاند، تەنها گەرەنتی بۆ ئەنجامدانی قوربانییەکی تەندروست سەربڕینی ئاژەڵە لە سەربڕینخانەکاندا. د.…
زیاتر ببینە

سێ چالاكوانەكەی هەولێر ئازادكران

ئەو سێ چالاكوانەی ئێوارەی ئەمڕۆ بەهۆی هەوڵدان بۆ ڕێكخستنی خۆپیشاندان دەستگیركرابوون، كەمێك لەمەوبەر ئازادكران. پەیامنێرمان لە هەولێر ڕایگەیاند،…
Total
0
Share