30 یارییە ئەرجەنتین شكستی نەهێناوە

هەڵبژاردەی ئەرجەنتین بە سێ گۆڵی بێ بەرامبەر سەركەوتنی بەسەر هەڵبژاردەی فەنزوێلا بەدەستهێنا و لەپلەی دووەمی ڕیزبەندی ئەمریكای لاتین دەبینرێت.

نیكۆلاس گۆنزالێس و دی ماریا و لیۆنێل مێسی سێ گۆڵەكەی هەڵبژاردەی ئەرجەنتینیان بەرامبەر فەنزوێلا تۆماركرد.

ئەرجەنتین 30 یارییە شكستی نەهێنا، 20 یاریی بردۆتەوە، 10 یاریی یەكسان بووە.

بۆ ماوەی دوو ساڵ و شەش مانگە هیچ هەڵبژاردەیەك نەیتوانیوە سەركەوتن بەسەریدا بەدەستبهێنێت.

بە پلەی دووەمی كیشوەری ئەمریكای لاتین گەیشتۆتە مۆندیال و پێشتریش ناسناوی كوپا ئەمریكای بەدەستهێناوە.

لیۆنێل مێسی كاپتن سوپاسی هاندەرانی كرد كە هەمیشە لە یارییەكاندا خۆشەویستی زیاتری پێدەبەشخن.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

(ڤیدیۆ) لیڤه‌رپوڵ به‌گۆڵێکی بێوه‌ڵام له‌ وێستهامی برده‌وه‌

یانه‌ی لیڤه‌رپوڵ له‌چێوه‌ی یارییه‌کانی هه‌فته‌ی 28ی خولی نایابی ئینگلته‌را ڕووبه‌ڕووی وێستهام بووه‌وه‌، یارییه‌‌که‌ به‌بردنه‌وه‌ی لیڤه‌رپوڵ کۆتاییهات. ئەمشه‌و شەممە،…
Total
0
Share