قەرزەكانی عێراق لە 70 ملیار دۆلار نزیكبوونەتەوە

راوێژكاری سەرۆك وەزیرانی عێراق دەڵێت، قەرزەكانی حكومەت لە 70 ملیار دۆلار نزیكبوونەتەوە و 63ـیان لای بانكی ناوەندین.

موزهر محەمەد ساڵح راوێژكاری سەرۆك وەزیرانی عێراق بۆ كاروباری دارایی رایگەیاند، قەرزی گشتیی ناوخۆیی وڵات نزیكەی 50 ملیار دۆلارە و لای بانكی ناوەندییە، واتە قەرزەكە حكومییە و لە ناوخۆی حكومەتدایە نەك لە دەرەوەی دامەزراوەی میری.

لەبارەی قەرزە دەرەكییەكانەوە راوێژكارەكەی سەرۆك وەزیران ئاشكرایكرد، كەمتر لە 20 ملیار دۆلار قەرزی دەرەكی لەسەر عێراق ماوە و بەوەش كۆی قەرزی گشتی نزیكەی 70 ملیار دۆلارە.

بەپێی وتەی موزهر محەمەد ساڵح، “كۆی قەرزەكانی عێراق بە ناوخۆیی و دەرەكییەوە تەنها 30 – 35%ـی بەرهەمی ناوخۆ پێكدەهێنن و ئەوەش بەپێی پێوەرە نێودەوڵەتییەكان رێژەیەكی زۆر ئاسایی و سەلامەتە”.

بابەتی پێشتر

(ڤیدیۆ) چێڵسی و نیوکاسڵ براوەی هەفتەی (20) بوون

بابەتی دواتر

سودانی: پێویستیمان بە هێزە بیانییەكانە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share