یەدەگی زێڕ و دراوی بیانیی ڕوسیا 11 ملیار دۆلار كەمیكردووە

بەهۆی شەڕی ئۆكرانیاوە، یەدەگی زێڕ و دراوی بیانیی ڕوسیا نزیكەی 11 ملیار دۆلار كەمیكردووە و مۆسكۆ جەختدەكاتەوە كە پارەیەكی زۆری لەلایەن بانكەكانی خۆرئاواوە بلۆككراون.

بانكی ناوەندیی ڕوسیا ئاشكرایكرد، یەدەگی زێڕ و دراوی بیانیی وڵاتەكە لە سەرەتای ئەم مانگەدا كەمبووەتەوە بۆ 606.409 ملیار دۆلار، دوای ئەوەی مانگی ڕابردوو 617.133 ملیار دۆلار بووە.

هۆكاری كەمبوونەوەی یەدەگی زێڕ و دراوی بیانیی ڕوسیا، سەپاندنی ئەو سزایانەیە كە خۆرئاوا بەهۆی شەڕی ئۆكرانیاوە بەسەر مۆسكۆدا سەپاندوونی.

بەپێی داتاكانی بانكی ناوەندیی ڕوسیا كە ئەمڕۆ دووشەممە ئاشكرایكردوون، یەدەگی زێڕی ڕوسیا 21.5% و یۆرۆ 33.9%ـیە.

بانكەكە دەڵێت، “سەرباری بلۆككردنی چەندین بڕەپارەی ڕوسیا لە یۆرۆ و دۆلار و پاوەند لەلایەن بانكەكانی وڵاتانی خۆرئاواوە، هێشتا ڕوسیا یەدەگی پێویستی زێڕ و یوانی چینیی هەیە”.

بابەتی پێشتر

وەزیری نەوتی عێراق لەبارەی دۆسیەی نەوتی هەرێمەوە: ئامانجمان دەستەبەركردنی مووچەی هەموو ڕۆڵەكانی گەلە

بابەتی دواتر

كەشناسی: شەپۆلێكی دیكەی خۆڵبارین ڕوو لە ناوچەكە دەكات

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

نرخی نەوت بەرز بووەوە

ئەمڕۆ نرخی نەوتی خاو بەرزبووەوە، بە جۆرێک بەرمیلێک نەوتی خاوی برێنت گەیشتە 82 دۆلار و 85 سەنت. ئەمڕۆ…
زیاتر ببینە

نرخی دۆلار دابەزی

نرخی دراوە بیانییەكان بۆ ئەمڕۆ سێشەممە 2ی شوبات، لە بازاڕەكانی هەرێم بڵاوکرایەوە، تا کاتی ئامادەکردنی ئەم هەواڵە نرخی…
Total
0
Share