وەزارەتی نەوتی عێراق: داهاتی مانگی ڕابردووی نەوت نزیکەی شەش ملیار دۆلار بووە

وەزارەتی نەوتی عێراق بەپێی ئەو ئامارانەی کۆمپانیای بەبازاڕکردنی سۆمۆ ڕادەستیکردوون، بڕی هەناردەی نەوت و داهاتەکانی لە مانگی ئایاردا بڵاوکردەوە.

لە ڕاگەیەندراوێکدا وەزارەتی نەوتی عێراق بڵاویکردەوە، بڕی نەوتی هەناردەکراو لە مانگی ئایاردا لەکێڵگە نەوتییەکانی ناوەڕاست و باشووری عێراق 86 ملیۆن و 820 هەزار و 355 بەرمیل نەوت بووە.

هەروەها بڕی نەوتی هەناردەکراو لە کێڵگە نەوتییەکانی کەرکوک لەڕێگای بەندەری جەیهانەوە سێ ملیۆن و 60 هەزار و 913 بەرمیل بووە.

ئاماژە بەوەکراوە داهاتی نەوت لە مانگی ئایاردا، پێنج ملیار و 917 ملیۆن و 932 هەزار دۆلار بووە.

لە ئامارەکەدا هاتووە، ئەو بڕە نەوتە لەلایەن 32 کۆمپانیای وڵاتانی جیاوازەوە هەناردەکراون، تێکڕای نرخی یەک بەرمیل نەوت 65.8 دۆلار بووە لە مانگی ڕابردوودا.

بابەتی پێشتر

وەزارەتى تەندروستی دەوامی بەنۆرەی نەهێشت

بابەتی دواتر

بەڕێوەبەری بەنداوی دەربەندیخان: ئێران هەنگاوی كرداریی بۆ بەردانەوەی ئاو نەناوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share