حکومەتی هەرێم لە فرۆشتنی نزیکەی 125 ملیۆن بەرمیل نەوت کەمتر لە دوو ملیار دۆلاری دەستکەوتووە

حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕاپۆرتی کۆمپانیای دیلۆتی لەسەر چۆنیەتی فرۆشتن و بڕی نەوتی فرۆشرا و داهاتەکەی بڵاوکردەوە و ئاشکرایکردووە لەماوەی 9 مانگدا 124 ملیۆن و 798 هەزار و 921 بەرمیل نەوتی بەرهەمهێناوە.

بەپێی ڕاپۆرتەکەی کۆمپانیای دیلۆت بۆ وردبینی، کۆی گشتیی نەوتی فرۆشراو لەو ماوەیەدا 3 ملیار و 176 ملیۆن و 136 هەزار و 721 دۆلار بووە و دوای دەرکردنی پارەی حەقدەستی کۆمپانیاکانی نەوت و تێچووەکانی دیکە ئەوەی کە سافی بۆ حکومەتی هەرێمی کوردستان ماوەتەوە 1 ملیار و 831 ملیۆن و 781 هەزار و 964 دۆلار بووە.

ڕاپۆرتەکەی دیلۆت ئاشکرایدەکات، بە دوو شێواز نەوتی هەرێم دەفرۆشرێت کە ئەوانیش لە ڕێی ئەو بۆرییە نەوتانەی كە دەگەنە توركیا و لە ڕێی ئەو تانكەرانەی كە نەوت بە وشكانیدا دەگوێزنەوە بەرەو توركیا، و کاتێک نەوتەکە گەیشتە وڵاتی تورکیا دەفرۆرشێـت بـە كڕیـاران لـە هەمـوو وڵاتانی جیهـان

لە وەڵامی ئەو پرسیارەی کە ئایا بۆچی نەوتی هەرێمی کوردستان بە نرخێکی کەمتر دەفرۆشرێت، راپۆرتەکە دەڵێت، ” نەوتی هەرێم بڕێكــی زۆری پێكهاتــووە لــە نەوتــی جــۆری قــورس و تــرش، ئەمــەش هۆكارێكــە بــۆ ئــەوەی بــە نرخێكــی هەرزانــر بفرۆرشێــت، ڕكابەرییــش لــە بــازاڕی نەوتــدا هۆكارێكــی تــرە بــۆ دابەزینــی نرخــی نــەوت، و ناكۆكییەكانــی هەرێـم لەگـەڵ بەغـداد و ئـەو جـۆرە هەناردەكردنـە سـنووردارەی هەرێمیـش هۆكارێكـی تـرە بـۆ ئــەوەی هەرێمــی كوردســتان ڕكابــەری زیاتــر بــكات و بەرهەمــی نــەوت بفرۆشــێت و بیكاتــەوە بە پارە”.

ڕاپۆرتەکەی کۆمپانیای دیلۆت لەم لینکەوە بخوێنەرەوە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

دەستەی ئاماری هەرێم: زانیارییەکانی سەرژمێری بە هیچ لایەنێک چ حکومی یان ناحکومی نادرێت و بەپێی یاسا رێگەپێنەدراوە

دەستەی ئاماری هەرێم رایگەیاند، زانیارییەکانی سەرژمێری بە هیچ لایەنێک چ حکومی یان ناحکومی نادرێت و بەپێی یاسا رێگەپێنەدراوە…
Total
0
Share