(ڤیدیۆ) چێڵسی و نیوکاسڵ براوەی هەفتەی (20) بوون

یانەکانی چێڵسی و نیوکاسڵ لە یاریگای خۆیاندا، یاریی هەفتەی (20)ی خولی نایابی ئینگلیزییان بەرامبەر کریستاڵ پاڵاس و فولهام ئەنجامدا و بردنەوەیان تۆمارکرد.

ئەمڕۆ یەکشەممە، لە چێوەی یارییەکانی هەفتەی (20)ی خولی نایابی ئینگلیزی “پریمەرلیگ”، چێڵسی لە “ستامفۆرد بریج” میوانداریی کریستاڵ پاڵاسی کرد.

یارییەکە بە ئەنجامی گۆلێکی بێبەرامبەر لە بەرژەوەندیی ئەستێرەکانی گراهام پۆتەر کۆتاییهات.

گۆڵەکەی “بلوز” لە خولەکی 64 لەلایەن کای هاڤێرتزەوە تۆمارکرا.

لە یارییەکی دیکەدا، یانەی نیوکاسڵ لە یاریگای “سەینت جەیمس پارک” بە ئەنجامی گۆڵێکی بێوەڵام بردنەوەی بەرامبەر فولهام تۆمارکرد.

گۆڵەکە لە خولەکی 89 لەلایەن ئەلیکساندەر ئیزاکەوە تۆمارکرا

بەپێی ئەنجامە تۆمارکراوەکان، چێڵسی بە کۆکردنەوەی (28) خاڵ چووە پلەی دەیەمی ڕیزبەندیی یانەکانی ئینگلتەرا، نیوکاسڵ بە (38) خاڵەوە لە پلەی سێیەمدا جێگیربوو.

بابەتی پێشتر

بەهۆی كێشەیەكی كۆمەڵایەتییەوە كەسێك تەقە لە باوك و كوڕێك دەكات و دەیانكوژێت

بابەتی دواتر

قەرزەكانی عێراق لە 70 ملیار دۆلار نزیكبوونەتەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share