لە خول و پاڵەوانێتیە جیاوازەکاندا ئەمڕۆ چەندین یاریی بەهێز و بەچێژ ئەنجام دەدرێن.
لە یاریی کۆتایی جامی سوپەری ئیسپانیا، ئەمشەو هەردوو یانەى ڕیاڵ مەدرید و بەرشلۆنە ڕووبەڕووی یەک دەبنەوە.
یارییەکە کاتژمێر 10ی شەو لە یاریگاى مەلیک فەهد بەڕێوەدەچێت.
بەرشلۆنە 13 جار جامی سوپەری ئیسپانیای بەدەستهێناوە و ڕیاڵیش 12 جار بووەتە پاڵەوان.
لە خولی ئینگلتەراش دێربی نێوان تۆتنهام و ئارسیناڵ بەڕێوەدەچێت.
لە ئیتاڵیا یاریی لوتکە لە نێوان ڕۆما و فیۆرینتینا دەبێت.
پاریسیش 10:45 خولەک دەبێتە میوانی ڕین.
جامی سوپەری ئیسپانیا
ڕیاڵ مەدرید – بەرشلۆنە 10:00
خولی ئینگلتەرا
نیوکاسڵ – فۆڵهام 5:00
چێڵسی – کریستاڵ پاڵاس 5:00
تۆتنهام – ئارسیناڵ 7:30
خولی ئیسپانیا
خیتافی – ئیسپانیۆل 04:00
ئەلمێریا – ئەتلەتیکۆمەدرید 06:15
خولی ئیتاڵیا
ساسولۆ – لازیۆ 2:30
ئەتلەنتا – سالێرنتینا 8:00
ڕۆما – فیۆرینتینا 10:45
خولی فەڕەنسا
مۆنپیلیە – نانت 5:00
مۆناکۆ – ئەجاکسیۆ 5:00
ڕین – پاریس سانجێرمان 10:45