ئیسکۆ لە یانەیەکی دیکەی لالیگا دەبێتە گرانبەهاترین

یانەی ڕیاڵ بیتیس گرێبەستی پێشکەشی ئیسکۆ کردووە، سەرچاوەکان ئاماژە بە ڕێککەوتنی نێوان یاریزانەکە و یانەی کڕیار دەکەن.

ڕۆژنامەی مارکای ئیسپانی بڵاوی کردووەتەوە، ڕیاڵ بیتیس پەرۆشە بۆ واژۆ کردنی گرێبەست لەگەڵ ئیسکۆ ئالارکۆن، ئەستێرەی ئیسپانی یانەی ڕیاڵ مەدرید، بۆ ئەو مەبەستەش ڕەزامەندییان دەربڕیوە مووچەی هەفتانەی بە بڕی 230 هەزار یورۆ بۆ تەرخان بکەن، کە هەمان ئەو بڕەیە لەلایەن یانەی شاهانەوە بۆی تەرخان کراوە و دەیکاتە گرانبەهاترینی بیتیس.

ئیسکۆ لە کۆتایی وەرزدا گرێبەستەکەی کۆتایی دێت، ئیدارەی ڕیاڵ ئامادە نەبوون بۆندی نوێی پێشکەش بکەن، بەو پێیەش دەتوانێت بێبەرامبەر پەیوەندی بە یانەیەکی دیکەوە بکات.

ناوەندکارەکەی ڕیاڵ بە سەرپەرشتی کارلۆ ئەنچیلۆتی لەم وەرزەدا تەنها 15 یاری کردووە، تەنها لە سێ یارییدا سەرەکی بووە و کاریگەریی لەسەر ئەنجامەکان نەبووە.

بابەتی پێشتر

بانكی نێودەوڵەتی: نرخی شمەكە بنەڕەتییەكان تا كۆتایی 2024 بە بەرزی دەمێنێتەوە

بابەتی دواتر

وەزارەتی بەرگریی توركیا: سەربازێكمان لە هەرێمی كوردستان كوژرا

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share