(ڤیدیۆ) پاریس لوتکەی گرت و ئاتالانتا لەگەڵ لیڤەرپوڵ سەرکەوت

یانەی ئاتالانتا هاوشانی لیڤەرپوڵ سەرکەوتنی بۆ قۆناغی 16ی چامپیۆنزلیگ مسۆگەرکرد

ئەمشەو، چوارشەممە لە چوارچێوەی ڕوبەڕوبوونەوەکانی گەڕی شەشەمی قۆناغی کۆمەڵەکانی چامپیۆنزلیگ، یانەکانی پاریس سانت جێرمان و ئاتالانتا بێرگامۆ بە فەرمی گەیشتنیان بە قۆناغی 16ی خولەکە مسۆگەرکرد.

لە ڕوبەڕوبوونەوەیەکی دواخراودا یانەی پاریس سانت جێرمان بە ئەنجامی پێنج گۆڵ بەرانبەر بە گۆڵێک بردنەوەی بەرانبەر ئیستانبوڵ باشاکشەهیری تورکی تۆمارکرد.

گۆڵەکانی پاریس لە خولەکەکانی 21 و 38 و 42 و 50 و 62 لەلایەن نێیمار دا سیلڤا (هاتریک)، کیلیان مباپێ (دوو گۆڵ)، گۆڵەکەی ئیستانبوڵیش لە خولەکی 57 لەلایەن محەمەد تۆبالەوە تۆمارکران.

بەپێی ئەنجامە تۆمارکراوەکە، یانەی پاریس سانت جێرمان بە کۆکردنەوەی 12 خاڵ لەگەڵ یانەی لایپزیگی ئەڵمانی هاوتابووەوە، بەڵام بە ئەنجامی یاریی چوون و گەڕانەوە پاریس بە پلەی یەکەمی گروپی هەشتەم هاوشانی لایپزیگ سەرکەوتنی بۆ قۆناغی 16 مسۆگەرکرد.

لە دوو ڕوبەڕوبوونەوەی دیکەی کۆمەڵەی چوارەمدا، یانەی لیڤەرپوڵ بەرانبەر میتیلاند (1-1) یەکسانبوونی تۆمارکرد، گۆڵەکەی لیڤەر لە خولەکی یەکی یارییەکە لەلایەن محەمەد سەڵاح و گۆڵەکەی مێتیلاند لە خولەکی 62 لەلایەن ئەلیکساندەر سکۆڵزەوە تۆمارکران.

لە ڕوبەڕوبوونەوەی دووەمی هەمان گروپدا، یانەی یاتالانتا بێرگامۆی ئیتاڵی بە ئەنجامی گۆڵێکی بێوەڵام بردنەوەی بەرانبەر ئەیاکس ئەمستەردامی هۆڵەندی بەدەستهێنا، گۆڵەکەش لە خولەکی 85 لەلایەن لویس مۆریێلەوە تۆمارکرا.

بەپێی ئەنجامە تۆمارکراوەکان، یانەی لیڤەرپوڵ کە پێشوەخت سەرکەوتنی بۆ قۆناغی 16 مسۆگەرکرد بە پلەی یەکەم، بەهەمان شێوە یانەی ئاتالانتا بێرگامۆ بە کۆکردنەوەی 11 خاڵ و جیاوازی خاڵێک بەرانبەر ئەیاکس سەرکەوتنی بۆ قۆناغی 16 بەدەستهێنا.

بابەتی پێشتر

وەفدی باڵای هەرێم لەگەڵ وەزیرانی دارایی و نەوتی عێراق کۆبووەوە

بابەتی دواتر

ئەیاکس ئەمستەردام 0-1 ئاتالانتا بێرگامۆ

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share