پێنج هۆکار وایکردووە ئاسینسیۆ بڕیاری ڕۆیشتن بدات

بەپێی زانیارییەکانی هوگۆ سێرێزۆی ڕۆژنامەنووس لە تۆڕی “ڕیلێڤۆ”، مارکۆ ئاسینسیۆ لە هاوینی 2023 گرێبەستەکەی کۆتاییدێت و بڕیاریداوە لە ڕیاڵ مەدرید بەردەوام نەبێت.

سەرچاوەکە هۆکاری ئەم بڕیارەی یاریزانە ئیسپانییەکەی بۆ ئەم خاڵانەی خوارەوە گەڕاندووەتەوە:

یەکەم: پێگەی یاریکردنی هێرشبەری پشت هێرشبەری بەلاوە پەسەندە، چیتر نایەوێت لە باڵەکاندا یاریبکات.

دووەم: پێیوایە شایستەی پێکهاتەی سەرەکییە، نەک کورسی یەدەگ.

سێیەم: دڵخۆش نییە بەو کاتە کەمەی کارلۆ ئەنچیلۆتیی ڕاهێنەری ڕیاڵ مەدرید بۆی تەرخانکردووە.

چوارەم: دەیەوێت لە یانەیەکی دیکە هەست بە بەختەوەری بکات.

پێنجەم: زیاتر یاریکردنی هۆکار دەبێت بۆ بەشداریکردنی لە یورۆی 2024، ئەو چانسەش لە ڕیاڵ مەدرید ئاستەمە و لە یانەیەکی دیکە مسۆگەرە.

ئاسینسیۆ تەمەنی 25 ساڵە و نرخی گواستنەوەی (25.5) ملیۆن یورۆیە، بەڵام بەهۆی کۆتاییهاتنی گرێبەستەکەیەوە لە هاوینی 2024 بێبەرامبەر دەتوانێت ڕوو لە هەر یانەیەکی دیکە بکات.

بابەتی پێشتر

مان یونایتد لە نێیمار دووردەکەوێتەوە و هۆکارەکەش کریستیانۆیە

بابەتی دواتر

پاڵەوانی "لالیگا" و یانەکانی دیکە چەند وەردەگرن؟

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share