لەكاتی كارپێكردنی ئۆتۆمبێلی باوكی لە گەراجی ماڵەكەیاندا مێردمنداڵێكی پانزە ساڵان گیانیلەدەستدا
عەقید ئومێد عەبدوڵا بەڕێوەبەری هاتوچۆی دوكان ڕاگەیاند، دوای ئاگاداربوونمان لە رووداوەكە و گەیشتنی مەفرەزەیەكمان بۆ ناحیەی بنگرد دەستیانكرد بە پشكنین و هێڵكاری بۆ شوێنی رووداوەكە.
وتيشی، “بۆمان دەركەوت كە مێردمنداڵێكی پانزە ساڵان كاری بە ئۆتۆمبێلی باوكی كردووە لە گەراجی ماڵەوەیان بە پێی لێكۆڵینەوەكان بۆمان دەركەوتووە مێردمنداڵەكە شڵەژاوە لە كاتی خۆهەڵدانەخوارەوە لە ئۆتۆمبێلەكە بەهۆی كردنەوەی دەرگای شۆفێر و پایەی كۆنكریتی گەراجەكەوە مێردمنداڵەكە زەبری توندی بەركەوتووە و گیانیلەدەستداوە”.