تۆمەتبارێكی لێدانی بیر دەستگیرکرا

پۆلیسی دارستان و ژینگەی سلێمانی دەڵێت، تۆمەتبارێكی لێدانی بیر-یان دەستگیرکردووە.

لە راگەیەندراوێكدا كە ئەمڕۆ پێنجشەممە بڵاویكردەوە، بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی دارستان و ژینگەی پارێزگای سلێمانی رایگەیاند، مەفرەزەكانی بنکەی پۆلیسی دارستانی بازیان، لە سنووری گوندی (هاڵەی سەرچاوە) دەستیانگرتووە بەسەر ئامێرێکی بیرهەڵکەندن لە جۆری بەرینەدا، بەڵام پێش گەیشتنی هێزەكە تۆمەتبارەکە هەڵاتبوو.

بەپێی راگەیەندراوەكە، لە چالاکییەکی تری هەمان بنکەدا لە سنووری شارۆچکەی (تەیناڵ) هاوڵاتییەك بە تۆمەتی لێدانی بیر دەستگیرکراوە و دەستگیراوە بەسەر ئامێرێکی بیرهەڵکەندنی کارەباییدا، پەڕاوی لێکۆڵینەوەش رێکخراوە و رادەستی دادوەر کراوە بۆ گرتنەبەری رێکاری یاسایی.

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ڕوسیا لەسەر کەوتنەخوارەوەی کۆپتەرێکی لە ڕۆژئاوای کوردستان ڕوونکردنەوە دەدات

وەزارەتی بەرگریی ڕوسیا لەسەر کەوتنەخوارەوەی هێلی کۆپتەرێکیان لە ڕۆژئاوای کوردستان ڕایگەیاند، ڕوداوەکە لە گەشتێکی سەربازییدا بووە و سەرنشینەکانی…
زیاتر ببینە

وەزارەتی ناوخۆ:  ئەوانەی مۆڵەتی نوێی شۆفێریی هەرێمی کوردستانیان هەیە دەتوانن لە وڵاتی دیکەش شۆفێریی پێبکەن

وەزارەتی ناوخۆ، ڕایگەیاند، ئەوانەی مۆڵەتی نوێی شۆفێریی هەرێمی کوردستانیان هەیە دەتوانن لە وڵاتی دیکەش شۆفێریی پێبکەن. وەزارەتی ناوخۆی…
Total
0
Share